(سبه‌ی):
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
رایده‌گه‌یه‌نێت؛ باری ته‌ندروستی بریندارانی به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی له
دۆخێكی زۆر خراپدایه، ده‌شڵێت: تا ئێستا (972) به‌ركه‌وته‌ی چه‌كی كیمیایی تۆماركراوه به‌ڵام له لیسته‌كه كه‌سانێك
تۆماركراون كه به‌ركه‌وته نین
لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی
كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه لە دیمانەیەکی (سبەی)دا رایگه‌یاند؛ به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و هه‌بونی كۆرۆناوه ره‌وانه‌كردنی
به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی بۆ ئێران راگیراوه و باری ته‌ندروستی برینداران له
دۆخێكی زۆر خراپدایه، ئه‌گه‌ر بهركهوتهیهك له‌كاتی كیمیایی بارانكردنهكهدا
به‌رێژه‌ی له (20%) بوبێت ئه‌وا رێژه‌كه‌ی ساڵ له‌دوای ساڵ زیاتر ده‌بێت و
به‌تێپه‌ڕبونی كات كاریگه‌رییه‌كانی خراپتر ده‌بێت.
ده‌قی دیمانه‌كه‌ی لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی
قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه لەگه‌ڵ (سبەی)دا؛
سبه‌ی: دوای (33) ساڵ دۆخی به‌ركه‌وتوانی چه‌كی
كیمیایی چۆنه؟
لوقمان عه‌بدولقادر: باری ته‌ندروستی بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه له دۆخێكی زۆر
خراپدایه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی و هه‌بونی ڤایرۆسی كۆرۆناوه بهڕێكردنهكانیان
بۆ ئێران راگیراوه وه هه‌روه‌ها گواستنه‌وه‌ی پرسی به‌ركه‌وتوان له وه‌زراره‌تی
شه‌هیدانه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی یه‌كیك له هۆكاره‌كان بوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هیچ بودجه‌یه‌كی پێویست بۆ ئه‌و مه‌له‌فه
دیاری نه‌كات، ئه‌وه‌شی تا ئێستا كراوه له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی
هه‌ڵه‌بجه‌وه به توانایه‌كی كه‌می دیاریكراوه‌وه كه خه‌م و ئازاره‌كانی برینداره‌كانی كیمیابارانی كه‌م نه‌كردوه‌ته‌وه.
سبه‌ی: بۆچی خه‌ڵك ده‌ڵێت
له‌پارێزگاوه خه‌ریكه ده‌بیت به ناحییه؟
لوقمان عه‌بدولقادر: له كاتێكدا هه‌ڵه‌بجه كراوه به‌پارێزگا، ئه‌و هه‌مو قه‌یرانانه‌ی روی
له كوردستانكرد، دابه‌زینی نرخی نه‌وت و قهربرانهكانی دیكه، به‌ڵام ئه‌م
بیانوانه ناكاته ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م شاره فه‌رامۆشبكات، هه‌ڵه‌بجه سیمبول و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورده، (33) ساڵ تا ئه‌مڕۆ كه‌سوكار و وارسی شه‌هیدان كه ژماره‌یان (250) خێزانه سودمه‌ندبون له وه‌رگرتنی زه‌وی، هۆكاری كه‌مته‌رخه‌میی و په‌راوێز خستنه بۆ به‌رپرسانی لایه‌نه حكومییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سبه‌ی: ده‌وترێت (200) پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه دابه‌شكراوه، به‌ڵام
ژماره‌كه وه‌همییه؟
لوقمان عه‌بدولقادر: چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر و له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه (240) پارچه زه‌وی به‌سه‌ر كه‌سوكار و وارسی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌دا دابه‌شكراوه،
كه ژماره‌كه وه‌همییه و زه‌وییه‌كه بونی نییه له‌گه‌ڵ (250) وارسی دیكه كه ئه‌و ژماره وههمییهشیان وه‌رنه‌گرتوه.
سبه‌ی: هه‌ڵه‌بجه
پێویستی به چییه؟
لوقمان عه‌بدولقادر: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من نوێنه‌رایه‌تی قوربانیانی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م،
باسی پێویستییه‌كانی شاره هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌م، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بۆ بریندارانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئاماده‌بكات و
ئامێره پێشكه‌وتوه‌كانی بواری ته‌ندروستی و پزیشكی تایبه‌تی بۆ ته‌رخانبكات، هه‌روه‌ها
ئه‌و به‌ركه‌وتوانه‌ی كه‌له‌هه‌رێمی كوردستان ناتوانرێت چاره‌سه‌ریان بۆ بكرێت ئه‌وانه‌ی
ده‌روه‌ی هه‌رێمیان بكات، به‌پێی ئه‌و پێشینه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌یسی بریندارنی
كیمیاباران هه‌مانه، پزیشكه تایبه‌تمه‌نده‌كانی ئێرانیش تا سنورێك دیاریكراو ده‌توانن
چاره‌سه‌ریان بكه‌ن، بهركهوتومان هه‌بوه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی تاران كراوه
دوای چه‌ندین جار چاره‌سه‌ركردن وتویانه له‌توانای ئێمه‌دا نییه له‌وه زیاتر
چاره‌سه‌ری بكه‌ین، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قۆناغ به‌قۆناغ له‌گه‌ڵ
كه‌یسه‌كه بڕواته پێشه‌وه و ئه‌و به‌ركه‌وتوانه‌ی پێیوستان به چاندنی گلێنه‌ی
چاو هه‌یه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌روه بكرێن، چونكه به‌ركه‌وته‌ی
كیمیاباران وه‌ك به‌ركه‌وته‌ی شه‌ڕنییه كه‌به‌شێك له جه‌سته‌ی له‌ده‌ست بدات و
له‌و قۆناغه بوه‌ستێت، به‌ڵكو به‌ركه‌وته‌ی كیمیاباران ئه‌گه‌ر له‌كاتی
كیمیابارنكردنهكهدا له (20%) بوبێت ئه‌وا
رێژه‌كه‌ی ساڵ له‌دوای ساڵ زیاتر ده‌بێت و به‌تێپه‌ڕبونی كات كاریگه‌رییه‌كانی
خراپتر ده‌بێت.
به‌پێی قسه‌ی ئه‌و پزیشكه تایبه‌تمه‌ندانه، كاتێك به‌ركه‌وته‌یه‌كی
چه‌كیی كیمیایی (20) رۆژ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا ده‌چێته‌وه ئه‌و دۆخه‌ی كه‌یه‌كه‌مجار
هه‌یبوه و چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كراوه، به‌ركه‌وتوه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ماوه‌ی دو بۆ سێ
ساڵ ده‌بێت هاوكاریكردنییان بۆ رهوانهكردنییان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات راگیراوه و
له‌ناو هه‌رێمی كوردستانیش وه‌ك پێویست نه‌توانراوه ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌یان بۆ
دابینبكرێت.
سبه‌ی: ژماره‌ی به‌ركه‌وتوانی
چه‌كی كیمیایی چه‌نده؟
لوقمان عه‌بدولقادر: له هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا (972) به‌ركه‌وته‌ی
چه‌كی كیمییایی تۆماركراوه كه (468) به‌ركه‌وته‌یان
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌یه، كه تێبینیمان له‌سه‌ر ئه‌و ژماره و لیسته‌كه‌ش هه‌یه،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سانێك تۆماركراون كه به‌ركه‌وته نین و خه‌ڵكانێكی دیكه به‌ركه‌وته‌ی
چه‌كه كیمیاییه‌كان تۆمار نه‌كراون، بۆیه ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم لیژنه‌یه‌كی
تایبه‌تمه‌ندی ته‌ندروستی بۆ پێكبهێنێت، ئێمه
له‌نێوان وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ته‌ندروستی بوینه‌ته قوربانی، كابینه‌ی پێش‌و وه‌زاره‌تی
ته‌ندروستی و شه‌هیدان لێكتێگهشتنێكیان واژۆ كردوه، كه ئه‌و مه‌له‌فه راده‌ستی
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بكرێت به‌ڵام تا ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شه‌هیدانی
سلێمانیه‌وه مه‌له‌فه‌كه راده‌ستی ته‌ندروستی نه‌كراوه.
سبه‌ی: ئه‌وانه‌ی
دۆخی ژیانیان له مه‌ترسیدایه ژماره‌یان چه‌نده؟
لوقمان عه‌بدولقادر: له سنوری پارێزگای هه‌ڵه‌بجه (25) به‌ركه‌وته‌ی
چه‌كی كیمیایی تا ئێستا رۆژانه بۆ چه‌ند سه‌عاتێك یان به‌هه‌میشه‌یی ئۆكسجینیان
پێویسته، (48) كه‌سی دیكه‌ی به‌ركه‌وتوان قۆناغی یه‌كه‌می چاندنی قهرهنییان
بۆ كراوه و چاوه‌ڕێی قۆناغی دوه‌م ده‌كه‌ن و به‌ركه‌وتوان پێویستیان به چاودێری
هه‌میشه‌یی پزیشكانی تایبه‌ت هه‌یه و دواكه‌وتنی چاره‌سه‌ركردنیشیان له خراپه‌وه
به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات.
به‌هۆی به‌كارهێنانی چاره‌سه‌ری به‌رده‌وامی چه‌كی
كیمیایی، به‌ركه‌وتوان به‌رگه‌ی توشبون به كۆرۆنا ناگرن، چونكه به‌رگری له‌شی
خۆیان لاوازه و توانی به‌رگریكردنی نه‌خۆشی دیكه‌یان نییه، بۆیه پێویسته حكومه‌ت
له قۆناغی دوه‌می هاتنی ڤاكسینه‌كه‌دا پشكی تایبه‌ت بۆ به‌ركه‌وتوانی چه‌كی
كیمیایی دابینبكات.
سبه‌ی: كۆچی پێچه‌وانه له هه‌ڵه‌بجه
روده‌دات؟
لوقمان عه‌بدولقادر: ئه‌گه‌ر لایه‌نه ئیدارییه‌كان به‌راشكاوی وه‌ڵامت بده‌نه‌وه بۆتان ده‌رده‌كه‌ێت
رۆژانه له هه‌ڵه‌بجه خه‌ڵك شاره‌كه به‌جێده‌هێڵێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داران
له شاری هه‌ڵه‌بجه سه‌رمایه‌ی خۆیان ناخه‌نه‌گه‌ڕ و كه‌رتی تایبه‌تیش گه‌شه‌ی نه‌كردوه
و ده‌رچه نییه به‌ڕوی ئێران یان ناوچه‌كانی گه‌رمییانه‌وه داخراوی شاره‌كه‌وه،
هه‌روه‌ها نه‌بونی شوێنی كاروكه‌سابه‌تی خه‌ڵكی و ژیان تییایدا قورس تیایدا،
رۆژانه له هه‌ڵه‌بجه‌وه خه‌ڵك ماڵه‌كه‌ی ده‌گوازێته‌وه.