(سبەى):
رێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت؛ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ریی له‌ژێر پرسیاری زۆر گه‌وره‌دایه و گۆڕان پڕۆژه‌ی بۆ هه‌مواری یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
ئاماده‌كردوه.
چۆمان محه‌مه‌د، رێكخه‌ری ژوری یاسایی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له
دیمانه‌یه‌کدا لەگەڵ (سبه‌ی) ئاماژە بەوە دەکات کە ماوه‌یه‌كی زۆره پانتاییه‌كانی
ئازادی راده‌بڕین له ده‌ڤەری بادینان له مه‌ترسیدایه، رۆژانه چالاكوانان به‌پاساو
و هۆكاری جۆراوجۆر ده‌ستگیر ده‌كرێن تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی پێنج چالاكوان و
رۆژنامەنوس به یاسای ژمارە (21)ی ساڵی (2003) سزا دراون، ماده‌كه سزای له‌نێوان
پێنج ساڵ بۆ (20) ساڵه دیاریكردوه، كه په‌یامی زۆر مه‌ترسیداری تێدایه و ته‌نها
تایبه‌ت نیه به سزا دراوه‌كان به‌ڵكو په‌یوه‌سته به تاك به‌تاكی ئه‌م هه‌رێمه‌وه
بۆیه پێیوست ده‌كات هه‌مومان قسه‌ی جدیمان هه‌بێت له‌سه‌ری.
وتیشی:"ئه‌و ماده‌یه‌ی ئه‌م پێنج كه‌سه‌ی پێ سزادراون ساڵی
(2003) له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به یاسای
تیرۆره‌وه نیه، یاسای تیرۆر ساڵی (2006) ده‌رچوێنراوه كه یه‌كێتی و پارتی له‌په‌رله‌مان
بون و ئه‌وكاته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست نه‌بوه، هه‌روه‌ها یاسای ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش كاتێك له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوێنراوه بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بوه فراكسیۆنه‌كه‌شی بایكۆتی هۆڵه‌كانی په‌رله‌مانی كردوه".
* بڕیاری دادگای هه‌ولێر سەبارەت بە سزادانى پێنج رۆژنامەنوس و چالاکوان
کاردانەوەى بەرفراوانى لێکەوتەوە، ئەو بڕیارەى دادگا تاچه‌ند یاسایی بو؟
چۆمان محه‌مه‌د: ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ڵێین پانتاییه‌كانی ئازادی را ده‌بڕین
له ده‌ڤەری بادینان له مه‌ترسیدایه، رۆژانه چاودێری کەیسى ئه‌و چالاكوانانه
ده‌كه‌ین كه به‌پاساو و هۆكاری جۆراوجۆر ده‌ستگیر ده‌كرێن تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی
بینیمان پێنج چالاكوان به زیندانی كردنی شه‌شه ساڵ سزادراون. پێش ئه‌وانیش
مامۆستا به‌ده‌ل به‌رواری، رۆژی دادگایی كردنه‌كه‌ی هه‌بوه، به‌ڵام به‌هۆی كه‌موكورتی
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا دۆسیه‌كه‌ی نێردراوه‌ته‌وه بۆ دادگای لێكۆڵینه‌وه، ئه‌و
پێنج كه‌سه‌ی به ماده‌ی ژماره یه‌كی ساڵی (2003) سزادراون كه ماده‌كه سزای له‌نێوان
پێنج ساڵ بۆ (20) ساڵه دیاریكردوه، واته به‌ندكردنی تا هه‌تاهه‌تایی.
ماده‌كه باس له هه‌ڕه‌شه‌كردن ده‌كات بۆسه‌ر نیشتیمان و دام و ده‌زگاكانی
هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، له‌ڕوی سزاییه‌وه ماده‌یه‌كی مه‌ترسیداره، چونكه
تاوانه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته تاوانی سزاییه‌وه بۆیه وه‌ك بنه‌مایه‌كی یاسایی ئه‌سڵ وایه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ئه‌و ماده تۆمه‌تبار ده‌كرێن
له دادگاییه‌كی بێلایه‌نانه و پیشه‌ییانه دادگایی بكرێن و ئه‌و به‌ڵگه‌كانیشیان
بۆ دادگا، به‌ڵگه‌ی باوه‌ڕ پێهێنراو و یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت واته (هه‌م موقنیع بێت هه‌م قاتع بێت) بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك دادگا
له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و به‌ڵگانه بڕیارده‌دات دادپه‌روه‌ری تێدا بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی
ئێستا ده‌بینرێت له‌سه‌ر زاری پارێزه‌ریه‌كانیان و په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه ده‌بینرێت
كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ی سنوردار كه په‌یوه‌ستن به كاری رۆژنامه‌وانیی و گفتوگۆكردن له‌ڕێی
ماسنجه‌ری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، كه‌ئه‌مه‌ش په‌یامی زۆر مه‌ترسیداری
تێدایه و ته‌نها تایبه‌ت نیه به‌ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی كه سزادراون به‌ڵكو په‌یوه‌سته
به تاك به‌تاكی ئه‌م هه‌رێمه‌وه بۆیه پێیوست ده‌كات هه‌مومان قسه‌ی جدیمان هه‌بێت له‌سه‌ری.
* پێتانوایه هه‌ژمونی حیزب یان كه‌سه‌كان زاڵه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری
له‌هه‌رێمی كوردستان؟
چۆمان محه‌مه‌د: چه‌ند رۆژێك پێش ئه‌وه‌ی بڕیاره‌كه له‌لایه‌ن دادگاوه ده‌ربچێت
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی حكومه‌ت ئه‌م كه‌سانه‌ی به‌سیخوڕ ناوزه‌ندكردون،
جۆرێك سزای به‌سه‌ریاندا سه‌پاندوه، كه‌ئه‌مه‌ش ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری، چۆن كه‌یسێك كه سزاكه‌ی تا ماوه‌ی بیست ساڵ ده‌ڕوات، ته‌نها بە دو رۆژ
یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه؟ كه پڕۆسەى دادگاییەکە دو رۆژى خایاند و ئه‌مه گه‌وره‌ترین
گومان ده‌خاته ژێر ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا ده‌ریكردوه له هه‌ولێر.
* رۆڵی دادگا و ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری چۆن ده‌بینن؟
چۆمان محه‌مه‌د: رۆڵی دادگا و دادوه‌ری له دۆخێكی ناهه‌موار و تایبه‌تدایه
(ساڵ به‌ساڵ خۆزگه‌مان به‌پار) هه‌ژمونی حیزب و ده‌ست تێوه‌ردانی حیزب و لایه‌نی سه‌ربازی و كه‌سی بۆ بڕیاره‌كانی دادگا
ته‌واو هه‌ستپێكراوه، له‌لایه‌ن كه‌سه پله باڵاكانی حیزبه‌كان به‌تایبه‌تی یه‌كێتی
و پارتی، ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌نێو ئه‌و دامه‌زراوه‌یه‌دا و كۆمه‌ڵێك دادوه‌ر بۆ ده‌ستیان
له‌كاركێشاوه‌ته‌وه؟ چاودێره‌كانی بواری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری به ئاشكرا ئه‌مه‌یان
خستوه‌ته‌ڕو، كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له‌ژێر
پرسیاری زۆر گه‌وره‌دایه، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكردوه تێڕوانینی خه‌ڵك له روی متمانه‌وه
تێڕوانینێكی زۆر لاوازه.
دادگا و دەسەڵاتى دادوەرى دادوه‌ری باشی تێدایه، به‌ڵام دامه‌زراوه‌كه
سیخناخ كراوه به كه‌سانی حیزبی و ئه‌وانه‌ی بون به دادوه‌ری به فلته‌ری حیزب‌دا
رۆشتون، یه‌كێتی و پارتی رۆڵێكی زۆر خراپیان بینیوه له‌و بێ متمانه‌ییه‌ی
هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌دادگاكان هه‌یانه پێویست ده‌كات دادوه‌ره‌كان
خۆیان به‌ته‌نگ سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه بن و له‌گه‌ڵیدا هه‌نگاو بنێین بۆ
هه‌موار كردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و یاسای داواكاری گشتی.
بۆیە کە بڕیار وایه له (1/3/2021) وه‌رزی یاسادانانی په‌رله‌مانی
كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه، گۆڕان پرۆژه‌ی ئاماده‌كردوه بۆ هه‌مواری یاسای ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری، بۆ چالاككردن و به‌هێزكردنی دەزگاى داواكاری گشتی، ده‌مانه‌وێت رۆڵی ده‌سه‌ڵاتی
دادوه‌ری و ئه‌و كاریگه‌یانه‌ی كه حیزب هه‌یه‌تی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه‌مبكرێته‌وه،
هه‌روه‌ها له روی ئازادی را ده‌ربڕینیشه‌وه جۆرێك له بۆشایمان هه‌یه كه، گۆڕان
پرۆژه یاسای بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش ئاماده‌كردوه بۆ ئه‌وه‌ی كاتێك كه‌یسێك ده‌چێته
دادگا خوێندنه‌وه‌ی دیكه‌ی بۆ نه‌كرێت و ماده و یاسایه‌كی دیكه‌ی توند سزا نه‌درێت.
* ئه‌و چالاكوان و رۆژنامه‌نوسانه‌ی له‌لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه سزای
زیندایكدنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، بە چ یاسایەک بوە ه؟ هەندێک رەخنەى ئەوە دەگرن
کە بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستان پشتگیری كردوه، ئایا بەو شێوەیەیە؟
چۆمان محه‌مه‌د: ئه‌مه بێویژدانیه‌كی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به گۆڕان ده‌كرێت،
چونكه ئه‌و ماده‌یه‌ی ئه‌م پێنج كه‌سه‌ی پێ سزادراون، یاسای (21)ی ساڵی (2003)
له په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه ده‌رچوه، هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به یاسای تیرۆره‌وه
نیه، یاسای تیرۆر ساڵی (2006) ده‌رچوێنراوه كه یه‌كێتی و پارتی له‌په‌رله‌مان
بون و ئه‌وكاته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دروست نه‌بوه، هه‌روه‌ها یاسای ئه‌نجومه‌نی
ئاسایش و ده‌زگای ئاسایش كاتێك له په‌رله‌مانه‌وه ده‌رچوێنراوه بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان ئۆپۆزسیۆن بوه و له‌سه‌ر شه‌قام بوه و فراكسیۆنه‌كه‌شی بایكۆتی هۆڵه‌كانی
په‌رله‌مانی كردوه، به‌ڵام له‌ساڵی (2017) فه‌تره‌ی زه‌مه‌نی ئه‌م یاسایانه ته‌واو
بوه، پڕۆژه یاسا پێشكه‌ش كراوه كاراكردنه‌كه‌ی، ماوه‌یه‌كی دیاریكراو یاسای
تیرۆر به‌كارنه‌بو، ئێستا ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی به‌م یاسا سزادراون یاسایه‌كی
لاستیكییه و بۆ ته‌سفیه‌كردنی نه‌یاری سیاسییه و بۆ ململانێی سیاسی به‌كاردێت، بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان پرۆژه یاسای مۆدێرنی پێشكه‌شكردوه كه شانبه‌شانی یاساكه‌ی عێراق گره‌نتی
تێدابێت بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی تۆمه‌تباره به یاسای تیرۆر و هه‌مواری یاسای تیرۆر ده‌كات.
بابه‌تی سزادانی پێنج كه‌سه‌كه‌ش دوا قۆناغی بڕیاری دادگا نیه ئێستا
قۆناغی پێداچونه‌وه‌ی ماوه وه‌ك ده‌وترێت (تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی دادگای ته‌میزدایه)
خه‌ڵكێكی زۆر بڕوای وایه كه رێگرى له‌و بڕیاره سیاسییه ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن
دادگای تاوانه‌كانی هه‌رێمه‌وه ده‌رچوه، بۆیه ئێمه‌ش چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگای ته‌میز
ده‌كه‌ین پێداچونه‌وه ده‌كه‌ین بزانین چ بڕیارێك ده‌رده‌كات، من به‌ش به‌حاڵی خۆم
ئومێدم كه‌مه بۆ ئه‌م بابه‌ته، چونكه ئیراده‌یه‌كی سیاسی زۆر زاڵه بۆ سزادانی
ئه‌م پێنج كه‌سه، ئاواته خوازم دادگای ته‌میز پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بڕیاره سیاسیه
بڕیاری دادپه‌روه‌رانه بدات.