(سبه‌ی):
ئەندامێکى ئەنجومەنى پارێزگاى
هەولێر رایدەگەیەنێت؛ هەولێر کە پایتەختى هەرێمى کوردستانە، ده‌بێت پێكه‌وه ژیان
و فره‌حیزبی و بڕیارى هاوبەش و بەشداریی راستەقینە تێیدا رەنگ بداتەوە و ببێت به
نمونه‌یه‌ك بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، نەک هەوڵبدرێت پەیڕەوى زۆرینە و کەمینە بکرێت تێیدا.
دلێر حسێن، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای هه‌ولێر له فراكسۆنی گۆڕان، له دیمانه‌یه‌كدا لەگەڵ (سبه‌ی) جەخت دەکاتەوە
لەوەى هەوڵ جێگیركردنی سیستمی لامه‌ركه‌زی هەوڵ و کارى لەپێشینەى بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان بوە بۆئەوەى كۆمه‌ڵگا بتوانێت له‌ژێر سایه‌یدا به‌ره‌وپێشچون به‌خۆیه‌وه
ببینێت، بۆیە هه‌میشه داكۆكی له‌م بنه‌مایه كردوه بۆ هەمو پارێزگاکانى هەرێمى
کوردستان، نەک ته‌نها بۆ ناوچه‌یه‌ك زۆنێكی دیاریكراو و بەکارهێنانى
ئەو پرسە وه‌ك كارتێكی فشار، تەنانەت بزوتنەوەى گۆڕان هەیکەلیەتى بزوتنەوەکەى
بەوشێوەیە داڕشتوە.
كارنامه‌ی سه‌ره‌كی گۆڕان ئه‌وه بوه سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌سه‌رجه‌م شار و قه‌زار و ناحیه و گونده‌كان په‌یڕه‌و بكرێت
سبەی: لە سەرەتای دامەزراندنی بزوتنەوەى
گۆڕانەوە و ئێوەش لەسەرەتاى هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانەوە، باس لە گرنگى پەیڕەو
کردنى سیستمی لامەرکەزی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، ئەو سیستمە لامەرکەزیەتە
چۆنە کە ئێوە کارى بۆ دەکەن و بەپێویستى دەزانن لە هەرێمى کوردستان پەیڕەو بکرێت؟
دلێر حسێن: سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت
گونجاوترین و باوترین سیستمی حكومڕانیه له هه‌مو جیهاندا، بۆیه بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنییه‌وه و له كاری رێكخراوه‌یی خۆشی‌دا، په‌یڕه‌وی
سیستمی لامه‌ركه‌زی كردوه، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌مو قه‌زاكان نوێنه‌رایه‌تی خۆی له‌سه‌رچاوه‌ی
بڕیاردانی بزوتنه‌وه‌كه هه‌یه، كاری له‌پێشینه‌ی بزوتنه‌وه‌كه جێگیركردنی سیستمی لامه‌ركه‌زییه،
سیستمێك ته‌واوی كۆمه‌ڵگا بتوانێت له‌ژێر سایه‌یدا به‌ره‌وپێشچونی به‌خۆیه‌وه
ببینێت و هه‌میشه‌ش داكۆكی له‌م بنه‌مایه كردوه، ته‌نانه‌ت كارنامه‌ی سه‌ره‌كی
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه بوه سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت له‌سه‌رجه‌م شار و قه‌زار
و ناحیه و گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و بكرێت نه‌ك مهركهزیهتێك ته‌نها
بۆ ناوچه‌یه‌ك و بۆ زۆنێكی دیاریكراوبێت، ئێمه نامانه‌وێت لامه‌ركه‌زیه‌ت وه‌ك
كارتێكی فشار به‌كارهێنین، به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت له واقیعی حاڵ‌دا له هه‌رێمی
كوردستان جێبه‌جێ بكرێت.
سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت گرنگیهكەی له‌وه‌دایه له هه‌مو شوێنێك پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كرێت
سبەی: ئایا سیستمى لامەرکەزى تایبەتە
بە پارێزگایەک، یان پێویستە ئەوەى بۆ سلێمانى داوا دەکرێت بەهەمان شێوە بۆ هەولێر
و دهۆک و تەنانەت هەڵەبجەش داوا بکرێت و لامەرکەزى لە تەواوى پارێزگاکانى هەرێم و
بە یەک پاکێج کارى لەسەر بکرێت؟
دلێر حسێن: ویستی بزوتنه‌وه‌ی
گۆڕان ئه‌وه‌یه له قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ته‌واوه‌تی سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت
گونده‌كانیش بگرێته‌وه نه‌ك ته‌نها له شار و قه‌زا و ناحییه‌كان، نه‌ك ته‌نها له
ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو، چونكه سه‌ركه‌وتو نابێت، سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت گرنگیهكەی
له‌وه‌دایه له هه‌مو شوێنێك پیاده‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌كرێت، ناكرێت ناوچه‌یه‌ك
داوای سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت بكات كه‌له بنه‌ڕه‌تدا ناچێته خانه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌ته‌وه،
به‌ڵكو ئه‌وه ده‌چێته چوارچێوه‌ی سیستمی به‌ڕیوه‌بردنی سیاسی و جیاكردنه‌وه‌ی
ئیداریی.
سیستمی لامه‌ركه‌زی ته‌نها لایه‌نی ئیداریی ناگرێته‌وه به‌ڵكو لایه‌نی داراییهكهشی ده‌گرێته‌وه
سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت بۆ دهۆك
و هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌مو ناوچه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان پێویسته، بۆ ئه‌وه‌ی
بتوانرێت سیستمێكی گونجاو بۆ هه‌رێم پیاده بكرێت سه‌ره‌تا له قۆناغی یه‌كه‌مدا
ده‌سه‌ڵاتی قه‌زا و ناحیه‌كان زیادبكرێت، سیستمی لامه‌ركه‌زی ته‌نها لایه‌نی
ئیداریی ناگرێته‌وه به‌ڵكو لایه‌نی داراییهكهشی ده‌گرێته‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتی
دارایی نه‌بێت به‌دڵنیاییه‌وه سیستمه‌كه سه‌ركه‌وتو نابێت، نه‌ك وه‌ك كارتێكی
فشار به‌كاربهێنرێت بۆ به‌دیهێنانی هه‌ندێ ئامانجی سیاسی ناوبه‌ناو ئه‌م كارته به‌رزبكرێته‌وه.
ناكرێت ئه‌و پێكه‌وه ژیانه‌ی مۆرکی هەولێرە بسڕدرێته‌وه و بكرێت به شاری تاكحیزبی
سبەی: هەولێر پایتەختى هەرێمى
کوردستانە، تا چەند پێویستە نمونە بێت بۆ هاوبەشى راستەقینە لە بەڕێوەبردن و کارگێڕى
و بڕیاردان و بەشداریى سیاسى؟
دلێر حسێن: له‌به‌رئه‌وه‌ی
قورساییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوه‌ته ناو شاری هه‌ولێر و وه‌زاره‌ته‌كان
و كۆنسوڵخانه‌كان هه‌ر له‌م شاره‌یه، ده‌بێت شه‌راكه‌تی راسته‌قینه ره‌نگدانه‌وه‌ی
له‌سه‌ر ئه‌م شاره هه‌بێت، له‌دێر زه‌مانه‌وه هه‌ولێر به‌شاری پێكه‌وه ژیان
ناسراوه، ناكرێت له ئێستادا ئه‌و پێكه‌وه ژیانه بسڕدرێته‌وه و بكرێت به شاری
تاكحیزبی، یان موڵكی یه‌ك لایه‌ن، بۆیه ده‌بێت له هه‌ولێر ره‌نگدانه‌وه‌ی سیاسی
و پێكه‌وه ژیان و فره‌حیزبی هه‌بێت، نه‌ك له‌لایه‌ن لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه
ئیداره بدرێت یان جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات قۆرخ بكرێت، وه‌ك چۆن پایته‌خی هه‌رێمی
كوردستانه ده‌بێت ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆ شاره‌كانی دیكه هه‌بێت و ببێت به نمونه‌یه‌ك
بۆ سلێمانی و دهۆك و هه‌مو شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
له ئێستادا رۆڵی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان نادیده و لاوازكراوه به‌تایبه‌تی له پارێزگای هه‌ولێر
سبەی: دەوترێت ئەنجومەنى پارێزگا
ناتوانێت وەک پێویست چاودێربێت بەسەر حکومەتى خۆجێى هەولێرەوە، تا چەند ئاگادارى بەڕیوەبردنى
کاروبارەکان و پڕۆژەکانن؟
دلێر حسێن: ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له
هه‌رێمی كوردستان به‌ئه‌نقه‌ست هه‌وڵی داوه رۆڵی چاودێرییكرن په‌كبخات، به‌تایبه‌ت
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، كۆمه‌ڵێك به‌ربه‌ست هه‌بوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌نجومه‌نانه
ناڕاسته‌وخۆ سڕ بكرێن، نه‌توانراوه په‌یكه‌ری ئیداری و یه‌كه‌ی كارگێڕییه‌كانی ئه‌نجومه‌نه‌كان
په‌سه‌ند بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ كاری خۆیان نه‌كه‌ن ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌سه‌ڵات
بۆ چاودێری نه‌كردنیان و دروستبونی بۆشایی بۆ گه‌نده‌ڵی، هه‌بونی رۆڵی ئه‌نجومه‌نه‌كان
زۆر پێویسته له ئێستادا رۆڵیان نادیده و لاوازكراوه به‌تایبه‌تی له پارێزگای
هه‌ولێر هه‌میشه له‌سه‌ر بنه‌مای زۆرینه و كه‌مینه كاره‌كانی ده‌كات كه‌له هیچ
كاتێكدا زۆرینه نه‌بوه، به‌ڵام له دۆخی ئێستادا توانراوه سود له كورسی
پێكهاته‌كان وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی درێژە به‌و زۆرینهیەی خۆی بدات، ئێستا هه‌رێمی
كوردستان له هه‌مو كات زیاتر پێیوستی به‌یه‌كڕیزیی هه‌یه، لایه‌نه سیاسیه‌كان
بانگه‌شه‌ی یه‌كڕیزی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌كاتی جێبه‌جێكردندا ته‌نها بۆ به‌رژه‌وه‌ندی
جۆیان به‌كاریده‌هێنن، ئه‌م په‌رته‌وازه‌ییه‌ی ئێستا و كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای
زۆرینه و كه‌مینه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر ته‌وافقی نیشتیمانی دروستكردوه و نه‌یاره‌كان
هه‌میشه به چاوێكی لاواز سه‌یری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، لایه‌نه سیاسیه‌كانی
عێراق سودیان له‌و په‌رته‌وازه‌ییه‌ی هه‌رێم بینیوه بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه یاسای
بودجه‌ی ساڵی (2021) و به ئاره‌زوی خۆیان مه‌رج به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌سه‌پێنن.