کوردستان 06:22 - 14/10/2018

روداوەكانی هاتوچۆ لە سلێمانی زیادیان کردوە

+ -

(سبەی):
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ژمارەی روداوەكانی هاتوچۆ لە مانگەكانی رابردودا زیادیان كردوە‌ و بۆ كەمكردنەوەی قوربانیەكانیش پڕۆژەیەكی هۆشیاری رادەگەیەنێت.

لە نوسراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ژمارەی روداوەكانی هاتوچۆ لە مانگەكانی رابردودا زیادیانكردوە و بەهۆیانەوە چەندین كەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان كەسی تریش بریندابون، ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، ئەو روداوانە بەهۆی سەرپێچی بەشێك لەو شۆفێرانەوەیە كە خەریكە سەرپێچیكردن دەبێتە دیاردە.

هاتوچۆی سلێمانی رونیکردەوە، بۆ چارەسەركردنی ئەو پرسە هەڵمەتێكی یەك مانگی رادەگەیەنن و لەو ماوەیەدا لەرێگەی كەناڵەكانی راگەیاندن و ئەنجامدانی سیمینار و ۆرك شۆپەوە شۆفێران هۆشیار دەكەنەوە لەوەی پابەند بن بە رێنماییەكانی هاتوچۆوە و دوربكەنەوە لە سەرپێچی كردن.