کوردستان 06:55 - 31/03/2021

جوتیار عادل: حکومەتی هەرێم بەڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی

+ -

(سبه‌ی):

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت؛ حكومه‌تی هه‌رێم لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و زامنکردنی بژێویانی هەرێمی کوردستان، كۆششی ته‌واو ده‌كات و ده‌شڵێت: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی و باشترین پەیوەندیشی لە گەڵ دامەزراوە دەستورییەکان و پەرلەمانی کوردستان هەیە.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كودرستان رایگه‌یاند: حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و کۆششی تەواو دەدات لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و زامنکردنی بژێویان و دەستەبەرکردنی ئارامی و خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان.

 ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه‌، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی و باشترین پەیوەندیشی لە گەڵ دامەزراوە دەستورییەکان و پەرلەمانی کوردستان هەیە


ده‌قی راگەیەندراوه‌كه‌ی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛

لە کاتێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەوڵ و کۆششی تەواو دەدات لە پێناو خزمەتکردنی هاوڵاتیان و زامنکردنی بژێویان و دەستەبەرکردنی ئارامی و خزمەتکردنی سەرجەم چین و توێژەکانی هەرێمی کوردستان. بەڵام بەداخەوە کەسانێک هەن خۆیان بە نوێنەری گەل دەزانن، کەچى دەستەواژەی نەشیاو و دور لە کاری پەرلەمانی و سیاسى بە کار دەهێنن و ڕەفتاری نابەجێ ئەنجام دەدەن وەک ئەوەی بەداخەوە ئەمڕۆ لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بینیمان کە ئامانج لێی تەنیا خۆدەرخستن و دروستکردنى ڕق و نانەوەی پشێوییە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی و باشترین پەیوەندیشی لە گەڵ دامەزراوە دەستورییەکان و پەرلەمانی کوردستان هەیە. چاوەڕوانى ئەوەشى هەیە پەرلەمانتاران لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساکاندا، هەڵسوکەوت بکەن و بەرگری لە مافی هەمو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا بکەن.


د.جوتیار عادل
وتەبێژى حکومەتى هەرێمى کوردستان
٢٠٢١/٣/٣١