(سبەى):
فراكسیۆنی گۆڕان
له په‌رله‌مانی كوردستان، بۆ ئه‌م وه‌رزه‌ی یاسادانان (16) پێشنیازه یاسا پێشكه‌شی
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كات.
گوڵستان سه‌عید
سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان، سه‌باره‌ت به پێشنیازه یاساكان
رایگه‌یاند: وه‌ك ئه‌ركی په‌رله‌مانتاری خۆمان به‌پێویستمانزانی له‌رێگه‌ی یاداشت
و پێشنیازه‌وه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه بكه‌ین كه په‌یوه‌ندیدارن به ژیانی خه‌ڵكه‌وه
به ئامانجی ئه‌وه‌ی گفتۆگۆی له‌سه‌ر بكرێت و كاری پێبكرێت.
وتیشی، گرنگترین
خاڵه‌كانی پێشنیازه یاساكه‌مان بریتین له: پێشنیازه‌یاسای پاراستنی به‌ڵگه نامه
له هه‌رێمی كوردستان، پێشنیازه‌یاسای راگه‌یاندنی پشوی هه‌مو ساڵێك له رۆژی (9)ـی
شوبات وه‌ك رۆژی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، پێشنیازه‌یاسای دڵنیای و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی
بۆ سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا، هه‌مواری یاسای وه‌به‌رهێنان.
سه‌باره‌ت به
خاڵه‌كانی دیكه‌ی پێشنیازه یاساكانی فراكسیۆنی گۆڕان گوڵستان سه‌عید وتی: هه‌مواری
یاسای ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی پێشنیازمان له‌باره‌یه‌وه هه‌یه
و پێشكه‌شی ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی
گۆڕان وتیشی، پێشنیازه‌یاسای مافی منداڵ و بیمه‌ی ته‌ندروستی حكومی له هه‌رێمی
كوردستان، پێشنیازه یاسای ده‌سته‌ی ئاوه‌دانی و خزمه‌تگوزاری و كۆمپانیای كوردستان
بۆ پاڵاوتنی نه‌وت و پێكهاته‌كانی، گرنگترین ئه‌و پێشنیازانه‌ن كه ده‌یانخه‌ینه‌رو.