(سبەی):
پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق پەسەندکرا و جێگری سەرۆکی
ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت: پشکی هەرێم بە رێژەی (12.67٪) پەسەندکراوە.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە
لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی
نوێنەران ماددەی (11) کە تایبەت بوە بە پشکی هەرێم لە بودجەدا بە زۆرینەی دەنگ
پەسەندکرا.
وتیشی: پشکی هەرێم (12.67٪) پەسەندکراوە و ئەوەش
دەستکەوتێکی گەورەیە.
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد،
تائێستا (15) ماددەی پڕۆژە یاسای بودجە پەسەندکراوە و پێشبینیش دەکات هەر ئەمڕۆ
کۆی پڕۆژەیاساکە پەسەند بکرێت.
كۆی گشتی بودجهی خهمڵێنراوی عێراق زیاتر لە (129) ترلیۆن
دینارە و پكشی ههرێمی كوردستان (9.5) ترلیۆن دیناره.