کوردستان
09:15 - 31/03/2021
هه‌رێمی كوردستان؛ مزگه‌وت وشوێنه ئاینییه‌كان داده‌خرێن
(سبه‌ی)
له سبه‌ینێ رۆژی پێنجشه‌ممه (2021/3/31) تا رۆژی شه‌ممه (2021/4/10)
پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز سەرجەم شوێنە
ئاینیەکان، مزگەوت، تەکیە، کلێسا، پەرستگا و هەمو شوێنە ئاینیەکانی دیكه داده‌خرێن.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه؛ ئاماژە بە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای
بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێکەوتی (2021/3/30)، به‌هۆی زیادبونی
ژماره‌ی توشبوان و گیانله‌ده‌ستدان به كۆرۆنا له سبه‌ینێ رۆژی پێنجشه‌ممه (2021/3/31)
تا رۆژی شه‌ممه (2021/4/10) پێش هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز سەرجەم شوێنە ئاینیەکان، مزگەوت، تەکیە،
کلێسا، پەرستگا و هەمو شوێنە ئاینیەکانی دیكه داده‌خرێن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، ڕێگە
بەھیچ بۆنە و کۆبونەوەیەکی ئایینی وکۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم شوێنانە
نادرێت، داوا لەمامۆستایانی ئاینی و نوێژخوێنان و ئاینەکانی دیكه دەکەن، لەپێناو
پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیانی بە ئەرکی خۆیان ھەڵستن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی
ئه‌وقاوف و كاروباری ئاینی؛
ئاماژە بە کۆبونەوەی لیژنەی باڵای
بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێکەوتی ٣٠⁄ ٣⁄ ٢٠٢١، لەبەر زیادبونی ڕێژەی توشبون
و مردن بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان، وە لەپێناو بەرژەوەندی و سەلامەتی و
پاراستنی گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز و خۆشەویست.
بڕیار درا:
سەرجەم شوێنە ئاینیەکان لە (مزگەوت
و تەکیە و کلێسا و پەرستگا و هەمو شوێنە ئاینیەکانی تر) لە ڕۆژی پێنجشەممە (
٢٠٢١/٤/١) تاوەکو ڕۆژی شەممە (٢٠٢١/٤/١٠) پێش ھاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دابخرێن
و ڕێگە بەھیچ بۆنە و کۆبونەوەیەکی ئایینی وکۆمەڵایەتی لە ناوە و دەرەوەی ئەم
شوێنانە نادرێت، ھاوشێوەی ناوەندەکانی خوێندن و شوێنەکانی تر کەماوەی زیاتر لە سێ
ھەفتەیە داخراون، داوا لەمامۆستایانی بەڕێزی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و نوێژخوێنان و
ئاینەکانی تردەکەین، لەپێناو پاراستنی تەندروستی و گیانی ھاوڵاتیانی ئازیز بە
ئەرکی خۆیان ھەڵسن.
لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی
کۆرۆنا
٣١ ئازار ٢٠٢١