کوردستان 02:37 - 05/09/2018

(سبەی) ناوی فەرمانبەرانی گرێبەستی کۆمیسیۆن بڵاو دەکاتەوە

+ -

(سبەی):
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند: بەشێوەی ئەلیکترۆنی ناوی ئەو کەسانە دیاری کراوە کە رۆژی دەنگدان وەک فەرمانبەری گرێبەست کاردەکەن و سایتی (سبەی) ناوی سەرجەم فەرمانبەرەکان بڵاو دەکاتەوە.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:  بەشێوەی تیروپشکی ئەلیکترۆنی ناوی (42) هەزار و (170) کەس دیاریکراوە کە وەک فەرمانبەری کۆمیسیۆن و بەشێوەی گرێبەست بۆ رۆژی دەنگدان کاردەکەن.

 

بڕیاردەری کۆمیسیۆن رایگەیاند: بەرامبەر ناوی هەر فەرمانبەرێک کارەکەی و پۆستەکەی دیاری کراوە، کە وەک بەڕێوەبەری بنکەی دەنگدان، یان بەڕێوەبەری وێستگە، یان هەر کارێکی دیکە کە بڕیارە لە رۆژی دەنگداندا ئەنجامی بدات.

 

هەروەک داوای لەو کەسانە کردوە کە ناوەکانیان لە سایتی فەرمی کۆمیسیۆن بدۆزنەوە و سەردانی فەرمانگەکانی کۆمیسیۆن بکەن بۆ ئەنجامدانی گرێبەست، هەرکەسێک ناوی هاتبێتەوە، هیچ کەس و تەنانەت بەرپرسێکی کۆمیسیۆن بۆی نییە ناوەکانیان لاببات، یان گرێبەستیان بۆ ئەنجام نەدات.

 

وتیشی :" هەرکە گرێبەستی بۆ نەکرا دەتوانێت سکاڵا تۆمار بکات و مافەکەی بۆ دەگەڕێنینەوە".

 

بڕیاردەری کۆمیسیۆن رایگەیاند: هیچ دەنگدەرێکی دەنگدانی تایبەت بۆی نییە وەک فەرمانبەری گرێبەست دابمەزرێت بۆ رۆژی دەنگدان، بەڵام بەهۆی نەبونی تۆمارێکی وردی تۆماری دەنگدەرانی تایبەت، رەنگە هەندێک ناو هاتبێتەوە، دوای وردبینی ناوەکانیان لا دەبرێت و گرێبەستیان بۆ ناکرێت، فەرمانبەرانی یەدەگیان لە شوێن دادەنرێت.

بۆ دۆزینەوەی ناوەکان سەردانی ئەو لینکانەی خوارەوە بکە:

پارێزگای هەولێر

پارێزگای سلێمانی

پارێزگای دهۆک

پارێزگای هەڵەبجە