جیهان 05:45 - 30/03/2021

ترەمپ: من هەمو جیهانم رزگارکرد

+ -

(سبەی):
سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا دەڵێت: من هەمو جیهانم رزگارکرد و تۆمەتیش ئاڕاستەی دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی دەکات بەوەی گیانی ملیۆنەها کەستیان خستە مەترسییەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا لە نوێترین لێدوانیدا باس لەوە دەکات، لەماوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، سەرجەم بەرپرسانی کۆشکی سپی پشتگوێ خستوە و تەنها خۆی بەرپرسی پەرەپێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا و پەسەندکردنی بوە.

وتیشی: ئەنتۆنیۆ فاوچی کە راوێژکاری پزیشکی کۆشکی سپی بو، لەگەڵ دیبوار بیرێکسی راوێژکار، ژیانی ملیۆنەها کەسیان خستە مەترسییەوە، بەڵام من رێگریم لێکردن.

رونیشیکردەوە، ئەو دو راوێژکارە بڕیاری سیاسی خراپیان هەبوە کە دەبو کە کاریگەری لەسەر وڵاتەکەیان هەبوە بە کردنەوەی دەرگا بۆ چین و وڵاتانی دیکە و هەروەها داخستنی دەرگا لەسەر ئابوری وڵاتەکەیان.

ترەمپ راشیگەیاند "لە سەردەمی مندا و لە کاتێکی پێوانەییدا ڤاکسینی کۆرۆنا پەرەی پێدرا کە ماوەکەی نۆ مانگ بو، ئەوەش وایکرد تەواوی جیهان رزگاری بێت".