جیهان 09:18 - 30/03/2021

تەندروستی جیهانی: تائێستا سەرچاوەی راستەقینەی بڵاوبونەوەی کۆرۆنا دیار نیە

+ -

(سبەی):

بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایدەگەیەنێت؛ تائێستا نەگەیشتونەتە دۆزینەوەی سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە و تائێستا سەرقاڵی تاوتوێکردنی سەرجەم گێڕانەوەکانین.

ئەدهانۆم تیدرۆس، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند؛ رێکخراوەکانیان بە ئێستاشەوە سەرقاڵی بەدواداچون و تاوتوێکردنی سەرجەم گێڕانەوەکانە سەبارەت بە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە.

وتیشی:"تائێستا نەگەیشتونەتە سەرچاوەی راستەقینەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە".

سەبارەت بەو راپۆرتەی رێکخراوەکە ئامادەی کردوە لەبارەی سەردانی تیمێکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی کە سەردانی چینیان کردبو، تیدرۆس ئەدهانۆم وتی:" سەرجەم ئەگەرەکان کراوەن و راپۆرتەکەش تەنها سەرەتایە و کۆتایی نیە، چونکە تائێستا نەگەیشتون بە سەرچاوەی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە".