جیهان 08:01 - 31/03/2021

زیاتر له‌ (129) ملیۆن كه‌س توشی كۆرۆنا بون

+ -

(سبه‌ی):

له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان و تا ئێستا زیاتر له‌ (129) ملیۆن كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بون، ئەوەش بەپێى پێگەى  (Worldometer).

بەپێى داتاکانى ئەو پێگەیە کە تایبەتە بە ئامارى تۆمارکراوانى توشبون بە (کۆڤید 19) تائێستا له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان، (129) ملیۆن و (88) هه‌زار و (390) كه‌س توشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بون.

ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ په‌تاكه‌ چاكبونه‌ته‌وه‌ (104) ملیۆن و (820) هه‌زار و (253) كه‌سه‌ و گیانله‌ده‌ستدانیش گه‌یشتوه‌ته‌ دو ملیۆن و (820) هه‌زار و (311) حاڵه‌ت.

له‌سه‌ر ئاستی جیهان، زۆترین حاڵه‌تی توشبون له‌ ئه‌مەریكا تۆمار كراوه‌ و تائێستا (31) ملیۆن و (106) هه‌زار و (516) كه‌س توشی ڤایرۆسه‌كه‌ بون، به‌ دوای ئه‌ویشدا به‌ تۆماركردنی (12) ملیۆن و (664) هه‌زار و (58) حاڵه‌ت به‌رازیل له‌ پلەى دوەمدایە و دواتریش هندستان  کە (12) ملیۆن و (212) هه‌زار و (707) توشبوى تێدا تۆمارکراوە.

له‌سه‌ر ئاستی وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌كانیش عێراق به‌ تۆماركردنی (850) هه‌زار و (924) حاڵه‌تی توشبون به‌ كۆرۆنا له‌ پله‌ی یه‌كه‌مدایه‌، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی چاكبونه‌ته‌وه (759) هه‌زار و (562) كه‌س و گیانله‌ده‌ستدانیش (14) هه‌زار و (323) حاڵه‌ت تۆمار كراوه‌.