(سبه‌ی):
ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا (127) مليۆن و
(500) هەزار كه‌سی تێپه‌ڕاندن و گیانلەدەستدانیش له دو ملیۆن و (793) هه‌زار كه‌س
نزیك ده‌بێته‌وه.
بەپێی داتاکانی سایتی (Worldometer) ژمارەى ئەو
کەسانەی لەسەرتاسەرى جيهان توشی په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) بون گه‌یشته (127) مليۆن و (511) هەزار و (505) كه‌س.
هەر بەپێی ئەو ئامارە ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی
کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە دو ملیۆن و (792) هەزار و (455) کەس،
لەبەرامبەردا (102) ملیۆن و (776) هەزار و (858) کەس لە پەتاکە چاکبونەتەوە.
تا ئێستا له ئه‌مەریكا زۆرترین حاڵه‌تی توشبون و
گیانله‌ده‌ستدان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ تۆماركراوه، (30) ملیۆن و (924)
هەزار و (733) حاڵەتی توشبون له‌و وڵاته تۆماركراوه.
لە ریزبه‌ندی ئه‌و وڵاتانه‌ی ژماره‌ی توشبون به
په‌تاكه تیایاندا له به‌رزترین ئاستدایه به‌مجۆرەیە:
به‌رازیل (12.490.362)
هندستان
(11.990.353)
روسیا
(4.519.832)
فه‌ره‌نسا
(4.508.575)
به‌ریتانیا (4.333.042)
ئیتاڵیا
(3.532.057)
ئیسپانیا
(3.255.324)
تورکیا
(3.179.115)
ئه‌ڵمانیا
(2.776.004)
كۆڵۆمبیا
(2.375.591)
له‌سه‌ر ئاستی وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، عێراق له
ریزبه‌ندی یه‌كه‌مدایه و ژماره ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا (832.428) كه‌سه و له
به‌رامبه‌ردا (745.935) كه‌س له په‌تاكه چابونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ژماره‌ی
گیانله‌ده‌ستدان گه‌شتوه‌ته (14.212) حاڵه‌ت.