(سبه‌ی):
ژنی
سێهه‌می باپیری باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشتو تری ئه‌مه‌ریكا له ته‌مه‌نی (99)
ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
ئه‌مڕۆ
دوشه‌ممه، سارا ئۆباما، نه‌نكی باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشتو تری ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مه‌ریكا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی كینیا له ته‌مه‌نی (99) ساڵیدا كۆچی
دوایی كرد.
سارا
ئۆباما، ژنی سێهه‌می باپیری باراك ئۆبامایه، پێش ئه‌وه‌ی كوڕه‌زاكه‌ی ببێت به سه‌رۆكی
ئه‌مه‌ریكا له یه‌كێك له خوێندنگاكاندا كێك و شیری گه‌رمی پێشكه‌ش به
خوێندكاران كردوه.
خێزانه‌كه‌ی
سارا ئۆباما ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌كردوه، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هه‌ستی به
ماندوێتی زۆر كردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی توشی كۆرۆنا بێت، ئه‌مڕۆ گیانیله‌ده‌ستداوه و له
چه‌ند رۆژی داهاتودا به‌خاكی ده‌سپێرن.
دوای
ده‌ست به‌كاربونی وه‌ك سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، باراك
ئۆباما به‌هۆی گه‌وره‌یی و نه‌بونی شوێنی نیشتنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ی سه‌رۆكایه‌تی نه‌یوانیوه
سه‌ردانی كوگیلۆی شارۆچكه‌ی سارا ئۆبامای ژنی باپیری بكات بۆیه له نیرۆبی چاوی
به سارا ئۆبامای نه‌نكی و ته‌واوی خێزانه‌كه‌ی كه‌وتوه.