جیهان 10:04 - 29/03/2021

ئەمەریکا و عێراق گفتوگۆى ستراتیژى دەست پێدەکەنەوە

+ -

(سبەی):
وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریکا بە فەرمى وادەى دەستپێکردنەوە گفتوگۆى ستراتیژى لەگەڵ عێراق راگەیاند.

بەپێى راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کە ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، ئەمەریکا و عێراق لە (7)ى نیسانى داهاتو گفتوگۆى ستراتیژى دەستپێدەکەنەوە.

بڕیارە لەو گفتوگۆیانەدا چوار دۆسیەى گرنگ تاوتوێ بکرێت ئەوانیش بریتین لە ئاسایش و روبەروبونەوەى تیرۆر و ئابورى و وزە.

عێراق بەیەکێک لە هاوپەیمانە ستراتیژیەکانى ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمریکا دادەنرێت و بەپێى هەندێک سەرچاوە لە گفتوگۆى ستراتیژى ئەمساڵدا باس لە کشانەوەى هێزەکانى ئەمەریکا لە عێراق دەکرێت.