(سبەى):
بەڕێوەبەرى
نەخۆشخانەى د. جمال
احمد رەشید- فێرکاری منداڵان رایدەگەیەنێت؛ زیاتر لە (50) جۆر شیرى قوتوى
منداڵان هەیە و کوالێتى بەشێکیشیان زۆر خراپە.
دکتۆر
پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى د. جمال احمد رەشید- فێرکاری
منداڵان لە نوسراوێکیدا کە پێشکەشى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تەندروستى سلێمانى کردوە
رایدەگەیەنێت:" لە ئێستادا
زیاتر لە (50) جۆر شیری قوتوی تایبەت بە منداڵ لەناو بازاڕەکاندا هەیە کە ئەمە لە هیچ شوێنێکی
دونیادا بەوجۆرە نییە.
دەڵێت: بەشێک لە شیرەکان کوالێتی زۆر خراپیان
هەیە، و گوماندەکرێت بەشێک لەو شیرانە بۆ ئەوەی ساغ بکرێنەوە بەرتیل بە چەند کەسێک
بدەن بەناو و ناونیشانی جیاواز.
ئەو دکتۆرە داوا دەکات کە لیژنەیەک دروست بکرێت بەمەبەستى دانانى مەرجى
زانستى بۆ شیرى منداڵان بەجۆرێک ئەو شیرەى دروست دەکرێت سەرجەم ماددە سودبەخشەکانى
تێدابێت کە شیاون بەپێى تەمەنى منداڵەکە.
دەشڵێت: پێویستە ژمارەى شیرەکان کەمبکرێتەوە بۆ ئەوەى سەرلێشێوان بۆ
هاوڵاتیان دروست نەکات.
لە داواکەیدا، دکتۆر پشدەر دەڵێت: هەرکەسێک رێککەوتن بکات لەگەڵ
کۆمپانیایەکى شیرى قوتو بەمەبەستى ساغکردنەوەى شیرەکە پێویستە سزا بدرێت.
داواش لە راگەیاندنەکان دەکات کە هەڵمەتێکى نیشتیمانى ئەنجام
بدەن و سودەکانى شیرى دایک بۆ هاوڵاتیان رونبکەنەوە.