(سبەى):
بەهۆی روداوێکی
هاتوچۆوە لە کۆیە؛ حەوت کەس بونە قوربانى.
هاوکار عەلی وتەبێژی
تەندروستی گشتی کۆیە بە سبەی راگەیاند: "ئەمرۆ یەکشەممە روداوێکی هاتوچۆ لە
لوتکەی شێخ محەمەد لە گوندی ناسراغای سەر بەناحیەی تەقتەق لە قەزای کۆیە رویداوە.
ئاماژەى بۆ
ئەوەکرد کە بەهۆی ئەو روداوەوە منداڵیکى تەمەن هەشت ساڵ گیانیلەدەستداو شەش کەسی دیکەیش
بریندار بون.
وتیشی ئێستا بریندارەکان
لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید چارەسەریان بۆ دەکرێت و بارودۆخی تەندروستیان جێگیرە.
وتەبێژى
تەندروستى کۆیە بە (سبەى) وت: ئەم خێزانە بۆ گەشت و سەیران رویان لەو شوێنە کردوە
و بەهۆی ئەوەی شۆفێرەکەی کۆنتڕۆڵی لە دەستداوە ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە و کەوتوەتە
شوێنێکى قوڵەوە.
کۆیە/ هەژار رەشید