(سبه‌ی):
ده‌زگای فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی
ئێران رایده‌گه‌یه‌نێت؛ به‌شی یه‌كه‌می ڤاكسینه روسیه‌ك ئه‌مڕۆ گەیشتوەتە ئێران و
سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانیش ده‌ڵێت: رێژه‌ی كارایی چاره‌سه‌ركردن تیایدا (95%)ـه و له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌یه‌وه پشتگیری به‌كارهێنانی
كراوه.
محه‌مه‌د حسێن، وته‌بێژی
ده‌زگای فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی ئێران رایگه‌یاند: سه‌عات (3:50) دواى نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ به‌كاتی تارانی پایته‌خت، به‌شی
یه‌كه‌می ئه‌و ڤاكسینه‌ی ئێران كڕیویه‌تی به‌ئاماده‌بونی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
و ده‌زگای فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و به فڕۆكه‌یه‌كی كۆمپانیای ماهانی ئێرانی له روسیاوه گەیشتە ئه‌و
وڵاته.
وتیشی: "ئەو بڕە لە ڤاكسینه روسییه‌كه کە به (Sputnik V) ناسراوه و ئێران کڕیویەتى به‌سێ كاروان ده‌گاته
ئێران".
لای خۆیه‌وه كازم جه‌لالی،
باڵوێزی ئێران له روسیا رایگه‌یاند: کاروانى دوه‌مى ڤاکسینەکە له (18)ی شوبات و کاروانى سێیه‌میشی له (28)ی شوبات له‌روسیاوه ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كرێن.
دوێنێ محەمەد ره‌زا، سه‌رۆكی
دامه‌زراوه‌ی خوارده‌مه‌نی و ده‌رمانی ئێران رایگه‌یاندبو، كاروانی یه‌كه‌می ئه‌و
ڤاكسینه‌ی له روسیا كڕدراوه (500) هه‌زار دانه‌یه و رێژه‌ی
كارایی چاره‌سه‌ركردن تیایدا (95%)ـه و له‌لایه‌ن ده‌زگاكه‌یه‌وه
پشتگیری به‌كارهێنانی كراوه.
ئەوە لەکاتێکدایە ئێران یەکێکە
لەو وڵاتانەى زۆرترین حاڵەتى توشبون و گیانلەدەستدانى بە کۆرۆنا تێدا تۆمار کرا و
لە ریزبەندى (16)یەمدایە لەسەر ئاستى جیهان، بەشێوەیەک تائێستا و بەپێى نوێترین
ئامار زیاتر لە (یەک) ملیۆن و (455) هەزار حاڵەتى توشبون بە کۆرۆنا لەو وڵاتە
تۆمار کراون و لەو ژمارەیەش (58) هەزار و (256) کەسیان بەهۆى کاریگەرییەکانى پەتاکەوە
گیانیانلەدەستداوە.