(سبەی): وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیەی بەسەرکردەوە و رایگەیاند؛ پڕۆژەکە (24) سەعات کاری تێدا دەکرێت و پێش وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو دەبێت. ئەمڕۆ یەکشەممە (24/1/2021) دانا عەبدوکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن پڕۆژەی دروستکردنی پردی دەربەندی رانیە-بنگردی بەسەرکردەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیشدا رایگەیاند؛ پڕۆژەکە لەئاستێکی باشدا ئەنجامدەدرێت چ لەروی کوالێتی پڕۆژەکە کە جێبەجێدەکرێت چ لەروی کاتی کارکردنەوە کە (24) سەعات کاری تێدا دەکرێت، ئەگەر بەم شێوازە کارکردن بەردەوام بێت چاوەڕوان دەکرێت پڕۆژەکە بەر لە وادەی دیاریکراوی خۆی تەواو بێت. لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوسانیشدا سەبارەت بە پڕۆژەی دوسایدی دوکان-چوارقوڕنە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە وتی:"ئەو پڕۆژەیە دو قۆناغە و قۆناغی یەکەمی زیاتر لە (90٪)ی تەواو بوەو کاری باشی تێدا دەکرێت و قۆناغی یەکەمیشی بەڵێندەر بەڵێنیداوە دەستبەکار بکاتەوە چونکە بودجە بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە، ئەگەر لەکاتی خۆی دەستبەکارنەبو و ئیشەکان بەباشی دەستپێنەکاتەوە، بەپێی ئەو گرێبەستەی لەنێوانماندا ھەیە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت بەوشێوازەی لە بەرژەوەندی گشتی و ھاوڵاتیاندا بێت. دانا عەبدولکەریم ئاماژەی بە پڕۆژەکانی دیکەی وەزارەت کرد لە دوسایدکردنی رێگاوبانی ناوچە جیاوازەکان و رایگەیاند؛ پڕۆژەی دوسایدی کەلار-دەربەندیخان کاری باشی تێدا دەکرێت و لەنزیکەوە پڕۆژەکە بەسەردەکەنەوە، پڕۆژەی دوسایدی سەیدسادق-ھەڵەبجە لە تەواوبوندایە، پڕۆژەی رێگای باشماخ-پێنجوێن لە تەواوبوندایە و وتیشی: ھیوادارین لەمساڵ و ساڵی داھاتو پڕۆژەکانی دیکەی وەزارەت و رێگا دوسایدییەکان تەواو بکەین. زانیاری لەسەر پڕۆژەی پردی دەربەندی رانیە-بنگرد - لە رۆژی (13/10/2020) بەردی بناغەی دانراوە - پڕۆژەکە لەسەر داوای دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بوە - کارکردن بەشێوەی (24) سەعاتی بەردەوامە - درێژییەکەی (420م) و بەرزی (21) مەتر و پانی (15) مەترە - بڕی زیاتر لە (11) ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە - بودجەکەی لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە دابینکراوە - یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو ئیدارەی راپەڕین بە سلێمانییەوە دەبەستێتەوە
ئــاگاداری
ههرێمی كوردستان؛ مزگهوت وشوێنه ئاینییهكان دادهخرێن
جوتیار عادل: حکومەتی هەرێم بەڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی
پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق پەسەندکرا
سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان: شێوازێکی نوێی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە ھەرێم جێبەجێ دەکرێت
بڕیاره نوێییهكانی لیژنهی باڵای ئۆپراسیۆنهكانی پارێزگای سلێمانی
ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی: هەرکەس و شوێنێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر
هەرێمى کوردستان؛ (10) توشبوى دیکەى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
فراکسیۆنى گۆڕان (16) پێشنیازە یاسا پێشکەشى پەرلەمان دەکات