کوردستان 03:02 - 23/01/2021

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کۆبونەوەیەکی سەرکردەکانی داعشی لە کەرکوک کردە ئامانج

+ -

(سبەی):
هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دو هێرشی موشەکی کردە سەر مۆڵگەکانی داعش، یەکێک لە ئامانجەکانی کۆبونەوەی ژمارەیەک سەرکردەی ئەو گروپە بوە لە تونێلێکدا.

شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاوی کردەوە؛ بەپێی زانیاریی هەواڵگری ورد، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دو هێرشی ئاسمانیی لە کەرکوک و چیای قەرەچوغ کردوەتە سەر مۆڵگەکانی چەکدارانی داعش.

بەپێی راگەیەندراوەکە؛ لە هێرشەکاندا حەوت چەکداری داعش کوژراون و چوار تونێلی دیکەی ئەو گروپە لەناوبراوە.

بەپێی زانیاریی چەند سەرچاوەیەک، هێرشەکەی نزیک کەرکوک کۆبونەوەیەکی سەرەکردەکانی داعشی کردوەتە ئامانج، بەڵام تائێستا وردەکاریی زیاتر ئاشکرا نەکراوە.