(سبەی): گۆڕان و پارتی لەسەر پرسی پڕۆژە یاسای بودجە و هەڵبژاردنی پێشوەختە کۆدەبنەوە. دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەفدێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی کاکەمین نەجاڕ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و هەریەک لە عەلی حسێن و پشتیوان سادق ئەندامانی سەرکردایەتی، سەردانی مەکۆی هەولێری بزوتنەوەی گۆڕانیان کرد لە شاری هەولێر، لەلایەن برزۆ مەجید ئەندامی خانەی راپەڕاندن و بەختیار عومەر ئەولی و هێمن شێخانی ئەندامانی جڤاتی نیشتیمانی و کەمال موسلیم وەزیری بازرگانیی و پیشەسازییەوە پێشوازییان لێکرا. پەیامنێری (سبەی) رایگەیاند: کۆبونەوەکە لەسەر داواکاریی پارتی بوە، پێشتر سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی، یەکگرتوی ئیسلامی و یەکێتییان کردوە، ئامانجیشیان دروستکردنی کۆدەنگی و یەکدەنگی زیاتری لایەنە سیاسییەکانە لە بەغدا، بەتایبەت لەسەر پرسی بودجەی (2021)ی عێراق کە ئێستا لە پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت بۆ زامنکردنی بەشە بودجەی کوردستان. ئاماژەی بەوەکرد؛ یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی کۆبونەوەکە، لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقە کە بڕیارە مانگی حوزەیران بەڕێوەبچێت، بەتایبەت ئەمجارە شێوازی هەڵبژاردن جیاوازە لە رابردو بە سیستمی فرەبازنەییە، پارتی داوا دەکات یەکلیستی کورد لە ناوچە جێناکۆکەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان پێکبهێنرێت. هەولێر- ئامانج ئەحمەد
ئــاگاداری
ههرێمی كوردستان؛ مزگهوت وشوێنه ئاینییهكان دادهخرێن
جوتیار عادل: حکومەتی هەرێم بەڕێزەوە دەڕوانێتە کاری پەرلەمانی
پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق پەسەندکرا
سهرۆكی دهستهی وهبهرهێنان: شێوازێکی نوێی بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لە ھەرێم جێبەجێ دەکرێت
بڕیاره نوێییهكانی لیژنهی باڵای ئۆپراسیۆنهكانی پارێزگای سلێمانی
ئۆپراسیۆنەکانی سلێمانی: هەرکەس و شوێنێک پابەند نەبێت رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر
هەرێمى کوردستان؛ (10) توشبوى دیکەى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
فراکسیۆنى گۆڕان (16) پێشنیازە یاسا پێشکەشى پەرلەمان دەکات