جیهان 07:35 - 11/01/2021

لوبنان باری نائاسایی راگەیاند

+ -

(سبەی):
ئەنجومەنی باڵای بەرگری لە لوبنان باری نائاسایی تەندروستیی لە وڵات راگەیاند.

لە بەیاننامەیەکدا ئەنجومەنی باڵای بەرگری لوبنان ئاماژەی بەوەکردوە، کە لەرۆژی (14)ی ئەم مانگەوە بۆ (25)ی مانگ باری نائاسایی لە وڵات رادەگەیەندرێت بەجێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بە رۆژ و بەشەو، وادەکەش ئەگەری درێژکردنەوەی هەیە.

لە پەیامێکیشدا میشال عۆنی سەرۆکی ئەو وڵاتە رایگەیاند؛ راگەیاندنی باری نائاسایی لە وڵات بۆ روبەڕوبونەوەی شەپۆلی کۆرۆنایە کە کارەساتی گەورەی لە وڵاتەکەیان دروست کردوە و پێویستە رێکاری ریشەیی بگرینەبەر بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بڵاوبونەوەی ئەو ڤایرۆسە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەماوەی چەند رۆژی رابردودا ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لەو وڵاتە لە بەرزبونەوەدایە و رۆژانە زیاتر لە پێنج هەزار توشبوی نوێی کۆرۆنا تۆمار دەکرێن.