(سبەى):
کۆریاى باکور
بەنیازە پەرەى زیاتر بە چەکى ئەتۆم و
پێشخستنى سوپاى وڵاتەکەى بدات.
سەرۆکى کۆریاى
باکور رایدەگەیەنێت کە وڵاتەکەى کار لەسەر بەهێزکردنى هێزى چەکى ئەتۆم دەکات کە
مەوداکەى دەگاتە (15) هەزار کیلۆمەتر و قەبارە و کێشیشى کەم دەکاتەوە، دەشڵێت:
ئەمەریکا گەورەترین دوژمنمانە.
کیم جۆن ئون،
سەرۆکى کۆریاى باکور لە راپۆرتێکیدا کە لە حەوتەمین کۆنگرەى حیزبى کرێکاران
خوێندییەوە رایگەیاند: ئامانجمان باشکردنى تواناى هاوێشتنى چەکە ئەتۆمییەکەمانە لە
روى بەرگرى و وەڵامدانەوەوە و دەبێت وردی چەکەکە زیاتر بکرێت بەجۆرێک کە پێکانى
ئامانجەکەى لە دورى (15) هەزار کیلۆمەترەوە بێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە پێویستە
چەکەکانیان بگاتە ئاستى باڵا و دەڵێت: ئەمەریکا گەورەترین دوژمنمانە و هەرکەس لە دەسەڵاتدا بێت لە ئەمەریکا شێوازى مامەڵەى لەگەڵ وڵاتەکەمان ناگۆڕێت.