کوردستان 02:20 - 02/12/2020

لەسەر هاوردەکردنی ماسی، بەڕێوەبەرێکی گشتی دەدرێتە دادگا

+ -

(سبەی):
لەسەر دۆسیەی هاوردەکردنی ماسی مردو، پەرلەمانتارێکی گۆڕان، بەڕێوەبەرێکی گشتی دەداتە دادگا.

عەلی حەمەساڵح، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند: لەسەر دۆسیەی ھێنانی (900) تۆن ماسی، بەڕێوبەری گشتی بازرگانی، لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی دەدەنە دادگا و هێنانی ماسییش رادەگیرێت.

ئاشکرای کردوە؛ ئەو بەڕێوەبەرە گشتییە لە دەرەوەی رێنماییەکان نوسراوی کردوە بۆ ئەوەی (900) تۆن ماسی لە پەروێزخانەوە داخڵبکرێت، بەداخڵکردنی ئەم ماسیانە بەیەکجاری سامانی ماسی لەناودەچو.

ئاماژەی بەوەکردوە؛  وەزیری کشتوکاڵ بڕیاریداوە کارکردن بەم نوسراوە رابگرێت و لێکۆڵینەوە لەو بەڕێوبەرە گشتیە بکرێت.

عەلی حەمەساڵح وتیشی :"دۆسیەکەم داوە بە داواکاری گشتی بۆ دادگایی کردنی ئەو بەڕێوبەری گشتییە".