(سبەى):
وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت هەمو
هاوبەشەکانى کارەبا کە یەک ملیۆن و (200) هەزار هاوبەشن پێوەری زیرەکی کارەبایان
بۆ دادەنرێت و لە ئایندەیەکی نزیکیشدا سیستمەکە کارا دەکەین.
وتەبێژی وەزارەتى
کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاشکراى دەکات کە تا ئێستا (٤٠٠) ھەزار پێوەری زیرەکی کارەبا
بۆ ھاوبەشانی کارەبا لە هەرێمى کوردستان بەستراون و لە ئایندەیەکی نزیکشیدا پێوەرە
بەستراوەکان کارا دەکرێت.
بەپێى بڵاوکراوەکەیەکى وەزارەتەکە، لە ھەرێمی
کوردستان یەک ملیۆن و (٢٠٠) ھەزار ھاوبەشی کارەبا ھەیە و بڕیارە لە ماوەیەکی دیاریکراودا
پێوەرەکە بۆ ھەمویان ببەسترێت کە بە سستەمێکی رێکخراو و ورد کار دەکات.
وەزارەتى کارەبا ئاماژە بەوەش دەکات کەلەرێگەى
ئەو پێوەرە زیرەکانەوە کاری دابەشکردنی کارەبا و بەفێڕۆچونی کارەبا رێکدەخرێتەوە و
بڕە کارەبایەکی باشتر و زۆرتر بە ھاوڵاتییان درێت، بەوپێیەى فیڕۆدان کەم دەبێتەوە.