(سبەی):
کەناڵی سی ئێن ئێن-ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، کە
میلانیا ترامپ، داوای لە هاوسەرەکەی کردوە کە دان بە شکستی هەڵبژاردنەکەیدا بنێت
لەبەرامبەر جۆ بایدنی رکابەری.
کەناڵەکە لە زاری ئەو سەرچاوەیەوە ئاشکرای کردوە، کە میلانیا
ترەمپ چوەتە بازنەی ئەو گروپە نزیکەی ترەمپ کە داوایان لێ کردوە دان بە شکستی
هەڵبژاردنەکەدا بنێت لەبەرامبەر جۆ بایدنی رکابەری.
ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردەوە،
کە جارید کۆشنێر، زاوای دۆناڵد ترەمپ داوای لە ناوبراو کردوە کە دان بە شکستی
هەڵبژاردنەکەدا بنێت.