جیهان 09:53 - 07/11/2020

کەشناسی هەرێم: زۆرترین باران لە سلێمانی باریوە

+ -

(سبەی):
کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی (12) سەعاتی رابردوی بڵاوکردەوە کە تێیدا زۆرترین باران لەسەر ئاستی پارێزگاکان لە سلێمانی باریوە، دەشڵێت: كاریگه‌ری باران و هەورە بروسکە له ‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی رۆژهەڵاتی هه‌رێم تاوەكو سبەینێ ده‌مێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتى کەشناسى و بومەلەرزەزانى هەرێم بڵاویکردەوە، لە (12) سەعاتی رابردودا لە قەزای پێنجوێن زۆرترین رێژەی باران باریوە کە (19) ملیمەترە و لە هەڵشۆش کەمترین باریوە کە (2.1) ملیمەترە.

ئاماژەی بەوەکردوە، لەسەر ئاستی پارێزگاکان لە سلێمانی زۆرترین باران باریوە کە بڕەکەی (8.7) ملیمەتر بارانە.

کەشناسی هەرێم دەڵێت: كاریگه‌ری باران و هەورە بروسکە له ‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی رۆژهەڵاتی هه‌رێم ده‌مێنێتەوە تاوەكو سبەینێ و ئه‌گه‌ری دروستبونی ته‌مێكی سوك هه‌یه‌ بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا