(سبەى):
دابەشکردنى نەوت
لە سلێمانى دەستیپێکرد و لە ئێستادا گەڕەکەکانى مەڵبەندى (2) نەوت وەردەگرن.
ئەمڕۆ سێشەممە،
دابەشکردنى نەوت لە گەڕەکەکانى مەڵبەندى (2)ـى شارى سلێمانى دەستیپێکرد و لە
بەرامبەردا بۆ هەر بەرمیلێک نەوت بڕى (44) هەزار دینار وەردەگیرێت.
یەکێک لە
بریکارەکانى دابەشکردنى نەوت بە (سبەى) راگەیاند: رۆژانە بڕى چوار تانکەر نەوت لە
بەغداوە دێت بۆ سلێمانى و لە عەمبارەکاندا هەڵدەگیرێن، تا بڕێکى زۆر کۆدەبێتەوە و
بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت.
ئەوە لە کاتێکدایە
پێشتر حکومەتى عێراق بڕیاریدابو تەنها (50) ملیۆن لیتر نەوتى سپى ماڵان بۆ هەرێمى
کوردستان بنێرێت، بەڵام دواتر لەسەر داواکارى د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى
بڕەکەى بۆ (150) ملیۆن لیتر زیادکرا.
سلێمانى/ بڕیار نامیق