(سبەی):
هێزەکانی ئەمەریکا دەست بە چۆڵکردنی
گەورەترین بنکەی سەربازیی وڵاتەکەیان لە ئەفغانستان دەکەن.
بەرپرسێکی ئەنجومەنی پیرانی ئەفغانستان
ئاشکرای کرد؛ هێزەکانی ئەمەریکا دەستیان بە روخاندن و تێکدانی بینا و باڵەخانەکانی
ناو بنکەی باگرامی ئاسمانیی لە نزیک کابوڵی پایتەخت کردوە و سەرجەم کەرەستە
سەربازییەکانی دیکەیان گواستوەتەوە بۆ پاکستان.
تێکدان و
روخاندنی بنکە سەربازییەکە، ناڕەزایەتی ئەنجومەنی پیرانی ئەفغانستانی لێکەوتوەتەوە
و داوا دەکەن ئەمەریکا سەرجەم بینا و کەرەستە و ئامێرە سەربازییەکان بۆ سوپای
ئەفغانستان جێبهێڵێت لەبری ئەوەی تێکیان بدات و لەناویان ببات.
بنکەی باگرام، بە گەورەترین بنکەی سەربازیی
و ئاسمانی و گرتوخانەی ئەمەریکا دادەنرێت لە ئەفغانستان و سەرجەم پڕۆسە سەربازی و
ئاسمانییەکانی لەو وڵاتە لە رێگەی ئەو بنکەیەوە ئەنجام دەدا.
بنکەی ئاسمانیی باگرام، زیاتر لە (13)
هەزار سەربازی ئەمەریکی لە خۆگرتبو، کە لە دوای هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر
ئەفغانستان و دەرهێنانی لە دەستی قاعیدە و تاڵیبان دوای روداوەکانی (11)ی
سێپتەمبەری (2001) تیایدا جێگیرکرابون.