(سبەى):
سەرچاوەیەک لە لیژنەى
لێکۆڵینەوەکى ئاگرەکەى گۆیژە، ئاشکراى کرد: ئەو کەسەى ئاگرى لە چیاى گۆیژە
بەردا دەستگیرکراوە، ئەوەش دواى چەند هەفتەیەک لە لێکۆڵینەوەى و کۆکردنەوەى زانیارى لەسەر هۆکارى سەرهەڵدانەکەى.
سەبارەت بە هۆکارى
ئاگرەکەش، سەرچاوەیەک بە (سبەى) راگەیاند؛ کاردانەوەى بەردانى ئاگر لە شاخى گۆیژە لەلایەن
ئەو کەسەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەرچاوەى پیشەکەى، بەڵام هیچ زانیارییەکى دیکەى ئاشکرا نەکرد
و ئاماژەى بەوەکرد، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن و دەمانەوێت سەرەداوى دیکەشمان دەستبکەوێت.
وتیشى: ئێستا لە
قۆناغى لێکۆڵینەوەدان کە کێ بۆتە هۆکارى کەوتنەوەى ئاگرەکە و خۆشبەختانە توانیویان
کەسەکە دەستگیر بکەن و دواتر بۆ رایگشتى ئاشکرایدەکەن.
بەرەبەیانى رۆژى
هەینى کاتژمێر (3:30)، بەشێکى زۆرى چیاى گۆیژە لە سلێمانى سوتا و زیانێکى زۆر بەر
سەوزایی چیاکە کەوت و ئاگرەکەش نزیکەى چوار کاتژمێر بەردەوامى هەبو و بەهۆى ئاگرەکەشەوە
(532) دۆنم پوش و پاوان و دارستان سوتاون و (26) هەزار دار هەڵکڕوزاون یان بەڕێژەیەک
سوتاون، بەڵام (12) هەزار دار بەتەواوى سوتاون.
سلێمانى/ بڕیار نامیق