(سبەی):
وتەبێژى حکومەتى
هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ سبەینێ یەکشەممە، بەجێبەجێکردنى رێکارە تەندروستییەکان
دەوام لە تەواوى دامەزراوە فەرمییەکانى هەرێمى کوردستان ئاساییە.
لە
راگەیەندراوێکدا، د.جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەپێی
رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی یەکشەممە (30)ی ئابی (2020) دەوام لە تەواوی
دامەزراوە فەرمییەکانی هەرێمی کوردستان بە جێبەجێکردنی رێکارە تەندروستییەکانی بەرەنگاربونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا ئاساییە.