کوردستان 04:54 - 23/08/2020

بڕیار لەسەر پلە بەرزکردنەوەی پێشمەرگە درا

+ -

(سبەی):
حکومەتی هەرێم بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی پێشمەرگە بۆ ساڵی (2017) دەرکرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆبونەوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجامدرا و تیایدا جەخت لە سەر پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە کرایەوە و دواھەنگاوەکانی ئەم بوارە تاوتوێ کران و پێداگری لە سەر خێراترکردنی پرۆسەی چاکسازی لە ناو ھێزی پێشمەرگە کرایەوە.

لە کۆبونەوەکەدا کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی کردوە، گفتوگۆ دەربارەی پرسی پلەبەرزکردنەوەی پلەدارانی ھێزی پێشمەرگە کرا کە چەند ساڵێکە وەستاوە، بڕیاردرا  پلە بەرزکردنی ھێزی پێشمەرگە بۆ ساڵی (2017) جێبەجێ بکرێت و پلەبەرزکردنەکانی (2018) و (2019) و ساڵەکانی داھاتوش، بەپێی میکانیزمی نوێ و دوای وردبونەوەی زیاتر بڕیاری پێویستی لەبارەوە بدرێت.