(سبەى):
پەرلەمانتارێکى گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ چەند ساڵێکە یەکەمەکانى زانکۆ و پەیمانگاکان
داواى دامەزراندن دەکەن کەس گوێیان لێناگرێت، بەڵام ماوەى کەمتر لە مانگێکە (150)
کەس لە بنکەى راهێنان و مەشق لە سلێمانى راهێنانیان پێکراوە بۆ دامەزراندن.
دابان محەمەد، پەرلەمانتارى فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان، بە
(سبەى) وت: (450) هه‌زار كه‌س به‌ره‌وژور، میلاك و موچه‌خۆرى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ن
کە ده‌كاته یه‌ك له‌سه‌ر سێى كۆى موچه‌خۆرانى هه‌رێم و مانگانه (93) ملیۆن دۆلا
ده‌چێت بۆ موچه‌ى یه‌كه‌كانى (70) و (80).
ئاشکرایدەکات، كه‌متر له مانگێكه (150)كه‌س له بنكه‌ى مه‌شق و راهێنانى
سلێمانى، راهێنانیان پێكراوه بۆ دامه‌زراندن له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه.
پەرلەمانتارەکەى گۆڕان باسلەوە دەکات، دامەزراندنى ئەو کەسانە لە
کاتێکدایە، چه‌ند ساڵێكه یه‌كه‌مه‌كانى زانكۆ و په‌یمانگاكان، گرێبه‌ست و وانه‌بێژان،
ده‌رچوانى دانه‌مه‌زراوى زانكۆ و په‌یمانگاكان داواى دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، بەڵام نە
گوێیان لێگیراوە و نە کەسیان دامەزراندوە.
دابان محەمەد، ئاماژەى بەوەشکرد، به‌نوسراو و له هۆڵى په‌رله‌مان له وه‌زیرى
پێشمه‌رگه‌م پرسى، بەڵام بێ وه‌ڵام بو.
ئەو پەرلەمانتارە پێى وایە، حكومه‌تێك تواناى دارایى نه‌بێت و موچه‌ى پێنه‌درێت،
وه‌زاره‌تێك به (450) هه‌زار موچه‌خۆره‌وه كه‌ركوكى پێ نه‌پارێزرێت و سه‌ركوتى خۆپیشاندنى
پێبكرێت، كارى له‌به‌ر نه‌ڕوات و به‌ردوام خه‌ڵكى بۆ دابمه‌زرێنرێت، جگه له به‌ئه‌منى
كردن و به‌سه‌ربازگه كردنى هه‌رێم چ ناو و نیه‌ت و مانایەک هه‌ڵده‌گرێت.