(سبەى):
حەج بنەمای پێنجەمە لە ئەرکانەکانی ئیسلام، حەج تەنھا یەک جار پێویستە لە تەمەندا
بەجێبھێنرت و موسڵمانان لەو باوەڕەدان کە حەج سودێکی رۆحی زۆر و فەزڵی گەورەی ھەیە، پێویستە
لەسەر ھەر موسڵمانێک لە تواناییدا بێت ئەنجامی بدات.
دوای بینینی مانگی زولحیجە، رۆژی ئەنجامدانی حەج دیاری دەکرێت کە دەکەوێتە رۆژی
(10)ی ئەو مانگەوە
و رێوڕسمەکەش بەمشێوەیەیە:
رۆژی یەكەمی حەج- هەشتی زولحیجە
ئیحرام كردن بۆحەج :
1 ـ لە ناو مەكکەدا (لە شوێنی مانەوە لە هۆتێل) ئیحرام دەبەسترێت بۆ حەج ، نییەتی
حەج لە دڵدا دەهێنرێت و بە دەنگی بەرزیشسروستی (لَبَّيكَ اللهُمَّ حجـاً) ، واتە: ئەی خوایە
وەڵامی تۆ دەدەمەوە بۆ حەج كردن دەوترێتەوە.
2ـ دواتر حاجیان بەڕێدەکەون بۆ (مـیـنا) و بەردەوام بە دەنگی بەرز تەلبیە دەكەن
:(لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ ، لَبَّيْكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ ، إِنَّ الْحَمْدَ،
وَالنِّعْمَةَ، لَكَ وَالْمُلْكَ، لاَ شَرِيكَ لَكَ ) تا رۆژی جەژن و تا كاتی رەجمکردنی
شەیتان بەردەوام
دەبن لەوتنەوەی ئەو سروتە.
دواتر لە (مـیـنا)نوێژی (نیوەڕۆ و عەسر و مەغریب و عیشا و بەیانی) دەكرێت و
شەویش دەمێننەوە.
رۆژی دوەمی حەج : رۆژی عەرەفە نۆی زولحیجە
لەکاتی خۆرهەڵاتنسەرجەم حاجیان لە میناوە دەكەونەڕێ بۆ عەرەفە و تا خۆر
ئاوادەبێت لە عەرەفە دەمێننەوە و بەردەوام دوعا و زیكر و قورئان دەخوێنن.
پێش گەیشتن بە عەرەفاتلەشوێنێك دادەبەزن كەپێی دەڵێن (نەمیرە) تا پێشنیوەڕۆ
دەمێننەوە و دوای نیوەڕۆ دەچنە (عورەنە) لەپێش عەرەفەیە و زۆربەی کات نوێژی نیوەڕۆ و عەسر
پێکەوە دەکرێت بە جەماعەت، دوای نوێژ حاجیان دەچنە کێوی عەرەفە کە راوەستانی عەرەفە
روكنێكی گەورەی حەجە.
دوای رۆژئاوابونی رۆژی عەرەفە سەرجەم حاجیان دەچنە موزدەلیفە و لەوێ هەردو نوێژی مەغریب و عیشا بە کورت کراوەیی دەکرێت و حاجیان
تا بەیانی لە موزدەلیفە دەمێننەوە و دواتر دەگەڕێنەوەبۆ (مـیـنا) بە تەلبیە كردنەوە و لە رێگا حەوت بەرد
هەڵدەگرن.
رۆژی سێیەمی حەج رۆژی جەژن (10 زولحیجە) :
1 ـ هەر کە حاجیان گەیشتنە (مـیـنا) دەچنە سەر حەوزی (الـجمرة الكبرى = جمرة
العقبة) بۆ بەردهاوێشتن بۆ ناو حەوزی (جمرةالعقبة) دوای ئەوە پۆشاكی ئیحرام لادەبەن.
2 ـ سەر بڕینی حەیوانێك لە (مـیـنا) یان لە (مەككە)ـدا .
3 ـ سەر تاشین یان قـژ كورت كردنەوە .
4 ـ تەوافـی گەڕانەوە بە دەوری كەعبەدا (طـواف الإفاضة)
بەڵام ئەم تەوافەبە جلەكانی ئاساییەوە دەكرێت، نەک ئیحرام
5 ـ هاتوچۆی نێوان سـەفا و مەروە بەخێرایی .
6- دوبارە گەڕانەوە بۆ مینا
رۆژی چوارەمی حەج (11ی زولحیجە)
دوای گەڕانەوە بۆ مینا، حاجیان سێ شەو و سێ رۆژ هەمو رۆژێك (دوای نیوەڕوان) ئەم
كارانە ئەنجام دەدەن :
1 ـ بەرد هاوێشتن بۆ ناو حەوزی یەكەم (رمـي الـجمرة الأولـى)
2 ـ بەرد هاوێشتنبۆ ناو حەوزی دوەم (رمـي الـجمرة الثانية)
3 ـ بەرد هاوێشتنبۆ ناو حەوزی (جـمرة العقبة) و دواتر راستەوخۆ دەگەڕێنەوە
بۆ مینا
كارەكانی رۆژانی پێنجەم و شەشەمی حەج (12 ـ 13 زولحیجە) وەك رۆژی چوارەم وایە (واتە :
بەرد هاوێشتن بۆ
ناو هەر سـێ حەوزەكە).
تەوافی ماڵئاوایی:
دوای تەواوبونی رۆژەكانیمانەوە لە (مـیـنا) واجباتی حەج تەواو دەبێت و دەگەڕێنەوە
بۆ (مەككە) و لەوێ دەمێنیتەوە و دوای تەواوبونی رێوڕەسمی حەج تەوافی ماڵ ئاوایی ( طواف الوداع) دەکرێت و کۆتایی بە فەریزەی حەج دێت.
.