(سبەی):
خولی نایابی
تۆپی پێی کوردستان هەڵوەشایەوە و یانەی نەورۆزیش بو بە پاڵەوانی ئەو وەرزە.
لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی
یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاردرا بەهەڵوەشانەوەی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی (2019/2020)
بەپێی ریزبەندی یانەکان و بەکۆی دەنگی ئەندامانی یەکێتیەکە یانەی نەورۆز وەک پاڵەوان
و یانەی برایەتیش بەپلەی دوەم دەستنیشان کران.
دوای بڕیارەکەش،
یانەی وەرزشی نەورۆز لە پەیامێکی کورتدا بڵای کردەوە: نەورۆز بو بە پاڵەوانی خولی
نایابی كوردستانە بۆ وەرزی (2019-2020) بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لە خۆیان و هاندەران
و هەوادارانیان دەكەن لە هەر كوێیەكی دنیا بن.
هەروەها هیچ
یانەیەکیش دانابەزێت بۆ خولی پلەیەکی کوردستان دانابەزێت بۆ وەرزی داهاتو.
دوای بڵاوبونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، یارییەکانی خولی نایابی کوردستان و سەرجەم
چالاکییە وەرزشییەکان راگیران تا ئاسایی بونەوەی دۆخەکە، بەڵام بەهۆی بەردەوامی مەترسیی
بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکە، یەکێتتی تۆپی پێی کوردستان بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم یارییەکانی
خولی نایابی کوردستانی دا.