(سبەی):
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بڕیاریدا
بە قەدەغەکردنی هاوردەی هەشت بەرهەم لە دەرەوەی وڵات تا کاتێکی نادیار.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی کشتوکاڵ کە
ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی کردوە لە وەزارەتی دارایی، لە رێککەوتی (1/8/2020)ەوە
بڕیاردراوە هاوردەکردنی بەرهەمی (هەنار، هەنجیر، سێو، شوتی، پەتاتە، خەیار،
هەنگوین) لە دەرەوەی وڵات تا کاتێکی نادیار قەدەغە بکرێت.
ئاماژە بەوەکراوە، هەر قاتعێک لە عەلوەکان
بەروبومی قەدەغەکراوی لێ بگیرێت، ئەوا سزا دەدرێت بە داخستنی قاتعەکەی بۆ ماوەی
هەفتەیەک.