(سبەی):
فەرماندەی گشتی هەدەسە رایگەیاند: ئەمەریکا پابەند نەبو بە جێبەجێکردنی
بەڵێنەکانی، هەسەدە بناغە و کرۆکی سوپای داهاتوی سوریایە.
مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە لێدوانێکی
رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەمەریکا بەڵێنەکانی سەبارەت بە ناوچەی ئارام نەبردەسەر،
بڕیار بو ناوچەی ئارام لەلایەن تورکیا و ئەمەریکاوە دروست بکرێت بە قوڵایی پێنج
کیلۆمەتر، بەڵام ئەمەریکا ئەو رێککەوتن و بەڵێنەی نەبردە سەر، ئەنجامی ئەوە
لەماوەی چەند سەعاتێکی کەمدا خۆمان لە مەیدانی جەنگێکی قورسدا بینیەوە.
سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان ئەنجومەنی نیشتیمانی کورد (ئەنەکە) و
تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکرات (تەڤدەم)، کۆبانێ رایگەیاند: یەکێتی و یەکڕێزیی کورد
قورسە، لەبەرئەوەی لایەنە دەرەکییەکان رۆڵی خراپیان هەیە لە دانوستانەکانی کورد و
کورددا.
فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند: هێشتاش لەگەڵ هاوپمانە ئەمەریکییەکانیان
کاردەکەن بۆ سەرکەوتنی ئەو دەستپێشخەرییە بۆ یەکڕیزیی ناوماڵی کورد، لەسەر ئەو
بنەمایەش رێککەوتون لەسەر دیدێکی سیاسی هاوبەش و کاردەکەن بۆ تەواوکردنی
هەنگاوەکانی دیکە.
مەزڵوم کۆبانێ رایگەیاند: هێزەکانی سوریای دیموکرات پێکهاتوە لە
هاوپەیمانیی نێوان چەندین هێز، هێزێکی نیشتیمانیی سورییە، دەبێتە بناغەی سوپای
سوریای نوێ لە داهاتودا.