کوردستان 01:49 - 10/06/2020

تەقە لە مامۆستا کامەران عەلی کرا

+ -

(سبەی):

تەقە لە مامۆستا کامەران عەلی بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی دەکرێت.

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای سەیدسادق، تەقە لە مامۆستا کامەران عەلی (مەلا کامەرانی سەرای ئازادی)، بەڕێوەبەری حەج و عومرەی سلێمانی کرا و ئێستا تەندروستی جێگیرە.

یەکێک لە کەسوکاری مامۆستا کامەران لە نەخۆشخانەوە بە (سبەی) راگەیاند: گولـلە بەر قاچی راستی مامۆستا کامەران کەوتوە و ئێستا تەندروستی جێگیرە و چارەسەری پزیشکی بۆ کراوە.

سەرچاوەکە بە (سبەی) راگەیاند: تەقەکردنەکە پەیوەندیی بە کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بوە.