کوردستان 01:00 - 27/03/2020

سەرپێچى کردوە .. دوکانێکى شیرینى لە سلێمانى دادەخرێت

+ -

(سبەى):
به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له‌‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى قائیمقامیەتى سلێمانى دوكانێكی دروستكردنی شیرینی داده‌خه‌ن.

به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌ رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت دوكانی دروستكردنی شیرینی هه‌موان له‌ گه‌ڕه‌كی كانی ئاسكانی شاری سلێمانی داده‌خه‌ن.

قائیمقامیەتى  سلێمانى رایگەیاند؛ دوهه‌فته‌ زیاتره‌ خاوه‌نی شوێنه‌كه‌ ئه‌و شیرینیانه‌ی (بامیا) كه بڕه‌كه‌ی‌ له‌‌ (115) كیلۆگرام زیاتره، دروستكردوه‌، دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوی پێنجشه‌ممه‌ (2020.3.26) دوكانه‌كه‌ی كردوه‌ته‌وه‌ و ‌به‌نیاز بوه‌ شیرینیه‌كان ببات له‌ گه‌ڕه‌كه‌كاندا به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا ساغى بكاته‌وه‌، به‌ڵام له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ رێگری لێكراوه‌.

ئاماژە بەوەش دەکات؛ ئه‌و خواردن و خواردنه‌وانه‌ی به‌سه‌رده‌چن و خراپ ده‌بن، ده‌بنه‌ ماده‌یه‌كی زیان به‌خش بۆ له‌شی مرۆڤ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ها خۆراكییه‌كه‌یان له‌ده‌ستده‌ده‌ن و "بۆیە ئەو شوێنه‌ داده‌خرێت، ته‌واوی ئه‌و شیرینیه‌ی ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه‌ له‌ناوده‌برێت و خاوه‌نەکەشی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه‌".