(سبەى):
به‌مه‌به‌ستی توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له بڵاونه‌بونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامییه‌تی سلێمانی بڕیاری نوێ سه‌باره‌ت
به نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان ده‌رده‌كات و هه‌رشوێنێكش پابه‌ند نه‌بێت روبه‌ڕوی رێكاری
یاسایی توندی ده‌كاته‌وه.
ئێوارەى ئەمرۆ شەممە، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی
سلێمانی كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی بۆ نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان ده‌ركرد بە ئامانجى توندكردنه‌وه‌ی
رێكاره‌كانی خۆپارێزیی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و پاراستنی سه‌لامه‌تی هاوڵاتیان، بەپێى
ناوەڕۆکى بڕیارەکان هه‌مو ئه‌وكه‌سانه‌ی له نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان كارده‌كه‌ن
پێویسته پابه‌ندی سه‌رجه‌م رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی بن و له‌كاتی كاركردنیشدا
(ده‌ستكێش، ده‌مامك و كڵاو) به‌كار بهێنن.
ئاماژە بەوەشکراوە؛ ئه‌و كه‌سه‌ی
له نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كاندا كاری پاره وه‌رگرتن ده‌كات، نابێت هیچ به‌ركه‌وتنێكی
له‌گه‌ڵ هه‌ویر، نان و سه‌موندا هه‌بێت و پێویسته سه‌رجه‌م نانه‌وا و سه‌مونخانه‌كان
زه‌رفی كاخه‌ز به‌كاربهێنن له‌بری زه‌رفی نایلۆن و نابێت به‌هیچ جۆرێك سۆده به‌كار
بهێنرێت.
جەختکراوەتەوە لە پێویستى پاكژكردنه‌وه (تعقیم) خاوێن
کردنەوەى شوێنەکان بەشێوەیەکى رۆژانه و به‌ر‌ده‌وام و قەدەغەکردنى كێشانی جگه‌ره له
نانه‌وا و فڕنی سه‌مونخانه و "هه‌ر شوێنێكیش پابه‌ند نه‌بێت به رێنماییه‌كانه‌وه
شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه".