(سبەى):
ئەمڕۆ (50) ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر رێککەوتننامەی (11)ی ئازاری ساڵی
(1970) کە لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی مەلا مستەفا بارزانی و
حیزبی بەعس ئیمزا کرا، کە بریتیبو لە پێشەکیەک و (22) بڕگە کە (15)یان ئاشکرا و
حەوتیان نھێنی بون، ھەمویان پێکەوە دۆکۆمێنتێکی گرنگیان پێکهێنا بۆ چەسپاندنی
مافەکانی گەلی کوردستان لە چوارچێوەی عێراق و بەدیھێنانی یەکێتی ریزەکانی کورد پاش
چوار ساڵ شەڕ.
دەقی بەیاننامەکە
1- زمانی كوردی له پاڵ زمانی عه‌ره‌بی ره‌سمی ده‌بێت
له‌و ناوچانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كورده.
2- كورد به‌شداری ته‌واوی حكومه‌ت ده‌كات به سوپاشه‌وه.
3- په‌ره به په‌روه‌رده و كەلتوری كوردی ده‌درێت.
4- له‌و ناوچانه‌ی كه زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردن
سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی كورد ده‌بن.
5- كورده‌كان ئازادن له دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كانی
قوتابیان و لاوان و ئافره‌تان و مامۆستایان.
6- بودجه‌یه‌كی پێویست بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان
ته‌رخان ده‌كرێت.
7- موچه‌یه‌ك بۆ خێزانی شه‌هیدان و هه‌ژاران و ئاواره‌كان
دیاریده‌كرێت و یارمه‌تی ده‌درێن.
8- كورده‌كان و عه‌ره‌به‌كان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه شوێنی
نیشته‌جێبونی پێشوی خۆیان.
9- چاكسازی كشتوكاڵی ئه‌نجام ده‌درێت.
10- گه‌لی عێراق له دو نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب و كورد
پێكدێت.
11- ئێزگه‌ی رادیۆ و چه‌كه قورسه‌كان ته‌سلیمی ده‌وڵه‌ت
ده‌كرێن.
12- یه‌كێك له جێگره‌كانی سه‌رۆك كۆماری عێراق كورد ده‌بێت.
13- ئیداره‌ی وڵات به شێوه‌یه‌ك رێكده‌خرێت كه له‌گه‌ڵ
ئه‌م رێكه‌وتننامه‌یه بگونجێت.
14- بودجه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی زۆربه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی
كوردن رێكده‌خرێت له یه‌كه‌یه‌كی ئۆتۆنۆمیدا.
15- گه‌لی كورد به پێی ژماره‌ی دانیشتوانی له ده‌سه‌ڵاتی
یاساداناندا به‌شدار ده‌بێت.
دەستکەوتی رێککەوتنامەی (11) ئازار
هەرچەندە بەشێک لە چاودێران و شرۆڤەکارانی سیاسی باس لەوە
دەکەن ئەو رێککەوتنامەیە لە دوای پەیمانی سیڤەر بە دوەمین دەستکەوتی
رێککەوتنامەیەک دادەنرێت کە تێیدا حکومەتی عێراق بە فەرمی دانی‌نا بە مافە
نەتەوەیەکانی گەلی کوردا، بەیاننامەکە لەوکاتەدا بە دەستکەوتێکی گەورە بۆ کورد
ھەژمارکرا، چونکە لە ساڵی (1970)دا کورد لە ھەر چوار پارچەی کوردستان مافەکانیان بە
تەواوەتی پێشێلکرابو و بە ئیمزاکردنی ئەو رێککەوتنامەیە بەشێوەیەکی رەسمیی دان بەمافی
کورد نرا لە باشوری کوردستان و ئەوەش بوە قۆناغێکی نوێ بۆ گەلی کوردستان بۆ بەردەوامبون
لەسەر بەدیھێنانی مافە رەواکانی، هاوکات لەو ماوەیەدا تاڕاده‌یه‌ك ئاشتی باڵی به‌سه‌ر
باشوری كوردستاندا كێشابو، زه‌برو زه‌نگی حكومه‌ت تاڕادەیەک نه‌مابو جگە لەوەش
باری ئابوری و خوێندن و رۆشنبیری و ئه‌ده‌بی بوژانه‌وه‌یه‌كی باشی به‌خۆوه
بینی.
لەهەمان کاتدا بەشێک لە چاودێران و مێژونوسانیش پێچەوانەی ئەوە لێدوان
دەدەن و پێیان وایە ئەو رێککەوتنامەیە تەنها بۆ سود وەرگرتنی کات بوە لەلایەن
حکومەتی عێراقەوە، چونکە لە بنەڕەتدا حکومەتی ناوەند هیچ باوەڕێکی بە
پەیماننامەکەو مافەکانی کورد نەبوە.
جێبەجێنەکردنی رێککەوتنەکە
رێککەوتننامەکە ھەنگاوێکی گرنگ بو بۆ چەسپاندنی مافی
میلـلەتی کوردستان لە ئۆتۆنۆمی لەناو عێراقدا و زیاتر پێشخستنی کێشەی کورد لە
ناوچەکەو دەرەوە، بەڵام جێبەجێ نەکراو رژێمی بەعس دوای خۆڕێکخستنەوەی ریزەکانی
لەساڵی (1974) شەڕی دەستپێکردەوە.
رێککەوتنەکە ئۆتۆنۆمی دەبەخشی بە کورد و زمانی کوردی وەکو زمانێکی
رەسمی دەناساند و ھەموارکردنی دەستوری دەدا و بانگەشەی ئەوەی دەکرد خەڵکی عێراق
لەدو نەتەوە پێکھاتون بریتین لە نەتەوەی عەرەب و نەتەوەی کورد.
بەڵام ئەوەش زۆری نەخایاند و پەیوەندییەکانی نێوان کورد و حکومەتی
عێراق روی لەئاڵۆزیی کرد، تا کار گەیشتە ئەوەی لەساڵی (1975) رێککەوتننامەی
جەزائیر لەنێوان عێراق و ئێران کۆتایی ھێنا بەپشتیوانی ئێران لە راپەڕینی کوردەکان
و شۆڕش هەرەسی هێنا.
ئێران و عێراق بە ناوبژیوانی هەواری بومیدییان، سەرۆکی ئەوکاتی
جەزائیر، لەئازاری (1975) گەیشتنە رێککەوتن و چارەسەرێکی گشتگیرانە، کە
بەرێککەوتننامەی جەزائیر ناسراوە، ئەوەش کوردی لاواز و بێ دەسەڵات کرد و تارانیش
یارمەتییەکانی لێ بڕین.
هەرچەندە رێکەوتننامەکە لە نێوان مەلا مستەفا بارزانی و ئەحمەد حەسەن
بەکر وەک سەرۆکی ئەوکاتی عێراق ئیمزاکرا، بەڵام سەدام حسێن رۆڵی سەرەکی تێدا
دەبینی، کە لەو رێککەوتنامەیەدا تیایدا جگە لە دانپێنان بە مافە نەتەوەییەکانی
گەلی کورد، حکومەتی عێراق بەڵێنیدا کە کورد بەشداری لە حکومەتی بەغدا بکات و زمانی
کوردیش لە ناوەندەکانی خوێندن بخوێنرێت.
بە تێپەڕبونی کات حکومەتی بەغدا زۆربەی بڕگەکانی پەیمانەکەی جێبەجێ
نەکرد، جگە لەوەش له‌ده‌ستوری كاتی (1970)دا و بەپێی په‌یماننامه‌ی (11)ی ئازار، ناوی كورد نه‌براو نه‌ته‌وه‌ی
عێراق وه‌ك به‌شێك له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب دانرا، لە لایەکی دیکەوە حکومەتی بەغدا
لە بری جێبەجێکردنی بڕگەکانی پەیماننامەکە دەستی کرد بە هەڵوەشاندنەوەی خوێندنی
کوردی لە زۆرێک لە ناوچە کوردیەکاندا، بۆ نمونە لە پارێزگای کەرکوک خوێندنی
خوێندنگا کوردیەکانی هەڵوەشاندەوە. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌به‌نده‌كانی په‌یماننامه‌ی
(11)ی ئازار جێبه‌جێكرابو، به‌ڵام حكومه‌تی ناوه‌ند كه‌مته‌رخه‌می له جێبه‌جێكردنی
به‌ندی (8)ی په‌یوه‌ست به‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی گوندنیشنه كورد و عه‌ره‌به‌كان بۆ
شوێنی پێشویان و کۆتاییهێنان به‌عه‌ره‌بكردنی ناوچەکانی باشوری كوردستان.
پەیماننامەی جەزائیر
لەسەرو هەموشیانەوە لە ساڵی (1975) و لە پەراوێزی
کۆبونەوەی ئۆپیک، سەدام حوسێن و شای ئێران یەکتریان بینی و لە بارەی کەنداوەوە
گەیشتنە رێککەوتنامەیەک.
لەو دانیشتنەدا عێراق بە ئێرانی راگەیاند کە خواستەکانی ئێران
بەدیدەھێنێت، بەمەرجێک یارمەتییەکانی بۆ کورد رابگرێت، دواتریش بە میانگیریی
سەرۆکی جەزائیر، ئێران و عێراق گەیشتنە رێکەوتنێکی گشتگیر لە ئازاری (1975)دا کە
بە رێکەوتننامەی جەزائیر بەناوبانگە، ئەو رێکەوتننامەیە وایکرد کورد بەبێ یارمەتی
بمێننەوە‌و تاران یارمەتییەکانی بزوتنەوەی کوردی نەدات.
هەرەسی شۆرش
دوای رێککەوتنامەی جەزائیر لە ساڵی (1975)، شای ئێران
سەرکردایەتی ئەوکاتی شۆڕشی کوردی بانگ کرد‌و پێی راگەیاندن؛ لەمەودوا ئێران پشتگیری
بزوتنەوەی رزگاریخوازی کورد ناکات، چونکە لەگەڵ عێراقدا گەیشتونەتە رێککەوتنێک و
چەند بژاردەیەکی خستە بەردەم مەلا مستەفای بارزانی.
بەوشێوەیەش، حكومه‌تی عێراق ده‌رفه‌تی زیاتری له كات وه‌رگرت و شه‌ڕی
ده‌ستیپێكرده‌وه و سه‌رئه‌نجام رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر و شكستی شۆڕشی كوردی
لێكه‌وته‌وه. دواتر مستەفا بارزانی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە لایەنگرەکانی رویکردە
ئێران و ھەروەھا ژمارەیەکی زۆریش خۆیان بەدەستەوە دا‌و شۆڕشەکە دوای چەند رۆژێک
کۆتایی ھات.
دوای (11)ی
ئازار
لە ئەنجامی ئەوەدا حکومەتی عێراقی بوە خاوەنی دەسەڵاتێکی
فراوانتر بەسەر ناوچەکانی باشوری کوردستان لەچاو پانزە ساڵی پێشویدا و بۆ ئەوەی
ئەو کاریگەرییە بپارێزێت، دەستی بە پلانی بە عەرەبکردن کرد، ئەویش بە ھێنانی خەڵکی
عەرەب بۆ ناوچە نەوتییەکانی کوردستان، بەتایبەتی بۆ ناوچەکانی کەرکوک و دەور‌وبەری،
کە بەپێی ئامارێک لە ساڵانی (1977) تا (1979)، (600) گوندی کورد خاپور کران و نزیکەی
(200) هەزار کەس لە ناوچەکانی خۆیان راگوێزران.
دوای رێکەوتننامەکەی جەزائیر، رێوشوێنی سەرکوتکەرانە لەلایەن حکومەتەوە
گیرانە بەر دژی کورد و بوە ھۆی سەرلەنوێ دەستپێکردنەوەی شۆڕش لەنێوان سوپای
عێراقی و کورد