جیهان 07:38 - 09/01/2020

نانسی پیلوسی: رێگە نادەین ترەمپ شەڕ لە دژی ئێران هەڵبگیرسێنێت

+ -

(سبەی):

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت رێگە بە دۆناڵد ترەمپ نادەن شەڕ لەگەڵ ئێران هەڵبگیرسێنێت.

نانسی پیلوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا رایگەیاند: دۆناڵد ترەمپ بەم هێرشەی بەبێ راوێژ بە ئەنجومەنی نوێنەران، ژیانی هاوڵاتیانی ئەمەریكی خستە مەترسییەوە.

جەختیشیكردوەتەوە كە ئەوان وەك ئەنجومەنی نوێنەرانی رێگە بە ترەمپ نادەن شەڕ لەگەڵ ئێران هەڵبگیرسێنێت.

دەشڵێت، پێویستە ترەمپ بارگرژییەكان لەگەڵ ئێران كەم بكاتەوە.