کوردستان 10:23 - 02/11/2019

ئومێد سەباح: حکومەت پابەندە بە بەرنامەى چاکسازى و جێبەجێکردنى کارنامەکەى

+ -

(سبەى):
سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیران دوپاتى دەکاتەوە کە حکومەت پابەندە بەو کارنامەکەى و ئەو بەرنامە چاکسازییەى رایگەیاندوە و لە هەوڵەکانى بۆ چاکسازیى بەردەوامە.

ئومێد سەباح، سەرۆکى دیوانى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی ئەو بەرنامە و ئەجندایەیە کە پێشکەشی پەرلەمان و خەڵکی کوردستانی کردوە کە ئەجندایەکی هاوبەشی هەمو لایەنە سیاسییەکانی بەشدار لە حکومەتە، بۆیە داواش لە هەمو حیزبەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکەین پشتیوانی حکومەت بن بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکەی و ئەنجامدانی چاکسازی بۆ ئەوە بتوانێت بە بێ جیاوازی خزمەتی هەمو هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بکات.

 

لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا، ئومێد سەباح رەتى کردەوە کە حکومەت پابەندى رێککەوتنى لایەنە پێکهێنەرەکانى نەبێت و ئاماژەى بەوەکرد کە هەوڵەکانى حکومەت بۆ چاکسازى بەردەوامە و دیاریکردنى یاریدەدەریش بۆ سەرۆکى حکومەت، جگە لەوەى لە دەسەڵاتى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیرانە کە یاریدەدەر بۆخۆى دیارى بکات، بەڵام دڵنیایى دا لەوەى کە "یاریدەدەرەکانى سەرۆکى ئەنجومەنى وەزیران نەبونەتە بەدیل و ناشبنە بەدیلى وەزیرەکان".

 

هەولێر/ هەژار ئەنوەر