جیهان 09:36 - 15/10/2019

روسیا: نامانەوێت پێکدادان لە نێوان تورکیا و سوریا روبدات

+ -

(سبەی):

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند: نایانەوێت پێکدادانی راستەوخۆ لەنێوان تورکیا و سوریا روبدات، بەهۆی هێرشەکانی ئەنقەرە بۆ سەر باکوری سوریا.

میخائیل بۆگدانۆڤ، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هیواخوازین هیچ پێکدادانێکی راستەوخۆ رونەدات، لەوبارەیەوە لە پەیوەندیی بەردەوامداین بۆ بەرگرتن لەهەر روبەڕوبونەوەیەکی راستەوخۆی سوپای هەردو وڵات، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندیی سەرجەم لایەنەکانی ئەو کێشەیە.

جێگری وەزیری دەرەوەی روسیا ئامادەنەبو لەبارەی نێوەندگیریی نێوان کورد و دیمەشق هیچ رونکردنەوەیەک بدات و وتی :"هیوامان وایە بگەنە رێککەوتن، پێویستە هەمو لایەنەکانی سوریا و کورد و تورکیا لەوبارەیەوە بگەنە رێککەوتن".

ئەوە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ شەممە چەند سەرچاوەیەکی هەواڵ بڵاویان کردەوە؛ مۆسکۆ لە پەیوەندیی بەردەوامدایە لەگەڵ بەرپرسانی ئەنقەرە بۆ رێگریی کردن لەهەر روبەڕوبونەوەیەکی سەربازیی لەنێوان روسیا و تورکیا لە سوریا.