(سبەی):
لەسەر داوای پارێزگاری هەولێر و بە فەرمانی وەزیری
شارەوانی و گەشتوگوزار سەرۆکی شارەوانی سۆران لەکارەکەی دورخرایەوە.
لەفەرمانێکدا كه وێنەیەكی دەست (سبەی) كەوتوە، ساسان عەونی وەزیری شارەوانی
و گەشتوگوزاری هەرێم بڕیاریداوە بەلادانی ( ئەندازیار ئەمیر فاخیر ) لە پۆستی سەرۆکی
شارەوانی سۆران، هاوکات ( کاوە نەجیم عەبدوڵا ) کارمەندی بەشی یاسایی لەسەرۆکایەتی
شارەوانی سۆران، بە وەکالەت کراوەتە سەرۆکی شارەوانی قەزاكه.
لە نوسراوەكەدا ئەوە هاتوە؛ لادانی سەرۆكی
شارەوانی قەزای سۆران لەسەر داوای فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بوە.
ئەندازیار ئەمیر فاخیر ماوەی ساڵێک و شەش مانگە
پۆستی سەرۆکایەتی شارەوانی سۆران بەڕێوەدەبات، لەو ماوەیەدا کۆمەڵێک بڕیاری دەرکرد
کەبەشێکیان بونەتە جێگەی ڕەخنەی خەڵک و قائیمقامی سۆران و بەرپرسانی پارتی لەو
سنورە، بەڵام بەشێکی دیكەی خەڵک ستایشیان دەکردو بەسەرۆک شارەوانیەکی باشیان ناوزەند دەكرد.
سۆران/ ئامانج ئەحمەد