کوردستان 08:24 - 12/07/2019

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە پۆستەکەی دورخرایەوە

+ -

(سبەی):
بە فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لە پۆستەکەی دورخرایەوە و یاریدەدەرەکەی وەک سەرۆکی زانکۆ دەستنیشانکرا.

بەپێی نوسراوێکی د.یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە لە رۆژی (4/7/2019) دەرکراوە، بڕیاردراوە بە دورخستنەوەی پرۆفیسۆری یاریدەدەر، تەحسین عەبدولکەریم ئەمین لە پۆستی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە وەکالەت لەسەر داوای خۆی و هەروەها دانانی پرۆفیسۆری یاریدەدەر، دانا عەبدوڵا تاهیر وەکو سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە وەکالات.

بەپێی نوسراوەکەی وەزیری خوێندنی باڵا، بڕیارەکە لەدوای هەفتەیەک لە رێکەوتی دەرچونییەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

(سبەی)ی هەوڵیدا لێدوانی سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە لەوبارەیەوە وەربگرێت، بەڵام پەیوەندییەکان بەردەست نەبون.

هەڵەبجە - چۆمان عوسمان