جیهان 10:05 - 12/06/2019

ئه‌ردغان: مانگی‌ داهاتو سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ (ئێس 400)ی‌ روسیمان به‌ده‌ست ده‌گات

+ -

(سبه‌ی‌):

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆكی‌ توركیا جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ له‌ مانگی‌ داهاتودا وڵاته‌كه‌ی‌ سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ (ئێس 400)ی‌ له‌لایه‌ن روسیاوه‌ به‌ده‌ست ده‌گات. 

ئه‌ردۆغان هیواشی‌ خواست كه‌ له‌ رێی‌ كه‌ناڵه‌ دیپلۆماسییه‌كانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌میانی‌ چاوپێكه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ گروپی‌ (20) له‌م مانگه‌دا، چاره‌سه‌رێك بدۆزرێته‌وه‌ بۆ كێشه‌ی‌ به‌دورگرتنی‌ توركیا له‌ كڕینی‌ فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگیی‌ له‌ جۆری‌ (ئێف 35)ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ به‌هۆی‌ كڕینی‌ سیسته‌می‌ (ئێس 400)ی‌ روسییه‌وه‌.  

گرێبه‌ستی‌ كڕینی‌ سیسته‌می‌ به‌رگریی‌ (ئێس 400)ی‌ روسی‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ مشتومڕی‌ زۆری‌ به‌دوای‌ خۆیدا هێناوه‌ و بوه‌ته‌ مایه‌ی‌ ناڕه‌زایی‌ ئه‌مه‌ریكا، له‌ به‌رامبه‌ریشدا توركیا سوربونی‌ خۆی‌ له‌سه‌ر كڕینی‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ راگه‌یاندوه‌ سه‌ره‌ڕای‌ فشاره‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ پاشگه‌زبونه‌وه‌ له‌و گرێبه‌ستانه‌.