(سبەی):
دوای ئەمەریکا،
بەریتانیاش هێزێکی تایبەتی سەربازی رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد بۆ
بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێکی ئێرانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکانی.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردەوە؛
یەکەیەکی تایبەتی کەشتیوانی سەربازی رەوانەی کەنداو کراوە بۆ پاراستنی کەشتییە
نەوتەکانی بەریتانیا و چاودێری کردنی چالاکییەکانی سەربازی ئێرانی لە دەوروبەری
دورگەی قیشم کە بنکەی سەرەکی بەلەمی سەربازی وڵاتی ئێرانە.
هەروەها بەپێی
میدیاکانی بەریتانیا دوای ئەوەی دەستەی
ئەو یەکە سەربازییە بە گەروی هورمزدا تێدەپەڕن، لەرێگەی فڕۆکەوە لەلایەن هێزی
ئاسمانی شاهانەی مێرلین هەڵدەگیرێن و دەگواسترێنەوە.
رۆژنامەی زە سەن،
بڵاوی کردەوە؛ کاتێک داوای لێدوان و زانیاریی لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکە کردوە
پێیان راگەیەندراوە کە هیچ لێدوانێک لەوبارەیەوە نادەن.
ئەوە لەکاتێکدایە لە
چەند هەفتەی رابردودا ئەمەریکا بەمەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و
بەرپەچدانەوەی هەر هێرشێکی ئێرانی کەشتی و کەشتیگەلی جەنگی رەوانەی کەنداو کرد و دەنگۆی
ئەوەش هەیە کە نزیکەی (120) هەزار سەربازیش رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.