(سبەى):
ئۆجەلان لە دیدارى پارێزەرانیدا و لە پەیامێکدا
داواى چارەسەرکردنى کێشەکانى تورکیا بە "هێزى نەرم" و چارەسەى کێشەکانى
سوریا دەکات و لەبارەى زیندانییە مانگرتوەکانیشەوە دەڵێت:"رێز لەو بەرخۆدانە
دەگرین، بەڵام پێویستە نەیگەیەننە ئاستێک کە رێ لەبەردەم مردن بکاتەوە".
ئەمڕۆ دوشەممە دواى ئەوەى پارێزەرانی ئۆجەلان رێبەرى
زیندانیکراوى پەکەکە دوای هەشت ساڵ، یەکەم چاوپێکەوتنیان لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ
ئەنجامدا و دواتر لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا ناوەڕۆکى دیدارەکە و پەیامى
ئۆجەلانیان خستەڕو کە تێیدا ئاماژەى بەوەکردوە؛ ده‌توانین كێشه‌كانی توركیا و هه‌رێمه‌كه به
هێزی نه‌رم واته هێزی ئه‌قڵ، سیاسی و كولتوری چاره‌سه‌ر بكه‌ین نه‌ك به شه‌ڕ و
ڕێبازه‌كانی توندوتیژیی جه‌سته‌یی.
لە بارەى رۆژئاواى کوردستان و سوریاشەوە وتویەتى؛
له‌و باوه‌ڕه‌داین، له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی سوریای دیموكراتیدا كێشه‌كانی سوریا
دور له كەلتوری شه‌ڕ، له‌م دۆخه‌ی كه تیایدان له چوارچێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی سوریا
و به روانگه‌ی دیموكراتیی خۆجێیی كه به ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی مسۆگه‌ر كراوه،
پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن.
سەبارەت بەو هەڵمەتى مانگرتنەى لە گرتوخانەکانى
تورکیا لەلایەن دەستگیرکراوانەوە بەڕێوە دەچێت، پارێزەرەکان لە زارى ئۆجەلانەوە رایانگەیاند؛
ئێمه رێز له به‌رخۆدانی هه‌ڤاڵانی زیندانه‌كان و ده‌ره‌وه ده‌گرین، به‌ڵام پێویسته
نه‌یگه‌یه‌ننه ئاستێك كه باری ته‌ندروستیی ئه‌وان بخاته مه‌ترسییه‌وه و رێ له
به‌رده‌م مردن بكاته‌وه، بۆ ئێمه ته‌ندروستیی ئه‌قڵی و فیزیكی و رۆحی ئه‌وان له‌پێش
هه‌مو شتێكه‌وه‌یه".