(سبەى):
سەرۆکى فراکسیۆنى
گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان رایدەگەیەنێت کە هه‌ندێک لایه‌ن و که‌ناڵ ده‌یانه‌وێت
کار بۆ تێکدانی پەیوەندى نێوان گۆڕان و کۆمەڵى ئیسلامى بکەن، بەڵام "ئێمە
پەیوەندییەکانمان زۆرباشە و له ئاینده‌شدا پڕۆژه‌ی هاوبه‌شمان ده‌بێت".
عەلى حەمەساڵح سەرۆکى
فراکسیۆنى گۆڕان لەبارەى پەیوەندیى فراکسیۆنەکەیان لەگەڵ فراکسیۆنى کۆمەڵى ئیسلامى
و پەیوەندى نێوان هەردو لایەن بە (سبەى) راگەیاند: "هه‌ندێک حیزب و لایه‌ن و که‌ناڵ به به‌رنامه،
ده‌یانه‌وێت کار بۆ تێکدانی ئه‌م په‌یوه‌ندیه بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌مه هیچ ئه‌نجامی
نابێت، چونکە پەیوەندیى نێوان ئێمه و کۆمه‌ڵ لە ئاستێکى باشدایە و ئه‌گه‌ر
لێکتێنه‌گه‌یشتن له‌سه‌ر هه‌ندێک شتیش هەبوبێت چاره‌مان کردوه، بۆ ئاینده‌ش کاری
هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگیمان ده‌بێت".
ئەوەش دەخاتەڕو کە له
دانوستانه‌کانی پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومه‌تیش هەردولا ئاگاداری یه‌کتر بون و
"هه‌ڵسوڕاو و لایەنهگرانی گۆڕانیش به رێزه‌وه کار بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندی نێوان
بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمه‌ڵى ئیسلامى کوردستان ده‌که‌ن".